لە ماوەی 25 ساڵدا؛ نرخی زێڕ و مس چەندین هێندە بەرز بوونەتەوە

نرخی زێڕ و زیو و مس چەندین هێندە بەرز بوونەتەوە
نرخی زێڕ و زیو و مس چەندین هێندە بەرز بوونەتەوە

پێشخستنی پیشەسازییەکانی ژیریی دەستکرد و وزەی نوێبووەوە، لەگەڵ سیاسەتی باجەکانی ئەمریکا، وایکردووە لە ماوەی چارەکە سەدەیەکدا (25 ساڵ)، نرخی کانزاکان بازدانی مێژوویی بەخۆیانەوە ببینن.

زێڕ؛ لە 285 دۆلارەوە بۆ سەرووی چوار هەزار

بازاڕی زێڕ کە بە بەهێزترین کانزا دادەنرێت، گۆڕانکاریی گەورەی بەسەردا هاتووە. جگە لە بەکارهێنانی پیشەسازی، خواستی بانکە ناوەندییەکانی جیهان هێزی زیاتری پێ بەخشیوە:

ساڵی 2000: نرخی یەک ئۆنسە تەنیا 285 دۆلار بووە.

ساڵی 2025: نرخی یەک ئۆنسە گەیشتووەتە چوار هەزار و 325 دۆلار.

بەرزترین پێوانە: گەیشتووەتە چوار هەزار و 358 دۆلار.

زیو لە لوتکەدا دەبریسکێتەوە

زیو وەک جێگرەوەی زێڕ بۆ سەرمایەداران و بەکارهێنانی لە پیشەسازیدا، گەشەی سەرسوڕهێنەری کردووە:

ساڵی 2000: یەک ئۆنسە بە 4.5 دۆلار (چوار دۆلار و نیو) بووە.

ساڵی 2025: بۆ 65.75 دۆلار بەرز بووەتەوە.

بەرزترین پێوانە: 66.77 دۆلاری تۆمار کردووە.

مس؛ بازدانێکی 10 هەزار دۆلاری

کانزای مس کە ئێستا خواستی زۆری لەسەرە، بەراورد بە 25 ساڵ بەر لە ئێستا نرخەکەی خەیاڵی بەرز بووەتەوە:

ساڵی 2000: نرخی یەک تۆن تەنیا هەزار و 400 دۆلار بووە.

ساڵی 2025: نرخی یەک تۆن گەیشتووەتە 11 هەزار و 719 دۆلار.

بەرزترین پێوانە: لە 12ـی ئەم مانگەدا گەیشتە 11 هەزار و 820 دۆلار.

ئەلەمنیۆم؛ دوو هێندە زیاد بووە

ئەم کانزایە کە بڕبڕەی پشتی پیشەسازیی پانێڵی خۆر و ئۆتۆمبێلی کارەباییە، نرخەکەی بەم شێوەیەیە:

ساڵی 2000: یەک تۆن بە هەزار و 180 دۆلار بووە.

ساڵی 2025: بۆ دوو هەزار و 885 دۆلار بەرز بووەتەوە.

بەرزترین پێوانە: لە مانگی ئازاری ئەمساڵ 3,500 دۆلاری تۆمار کرد.

پوختەی بەراوردکاریی نرخەکان

زێڕ (ئۆنسە):

2000: 285 دۆلار

2025: 4,325 دۆلار

زیو (ئۆنسە):

2000: 4.5 دۆلار

2025: 65.75 دۆلار

مس (تۆن):

2000: 1,400 دۆلار

2025: 11,719 دۆلار

ئەلەمنیۆم (تۆن):

2000: 1,180 دۆلار

2025: 2,885 دۆلار