نرخى زێڕ بەخێرایی گۆڕانى بەسەردا هات و دابەزى
دانیار فاروق 3 کاتژمێر پێش ئێستا
نرخی زێڕ گۆڕانکاری خێرای بەسەردا دێت و ئەمڕۆش هەر ئۆنسەیەک زیاتر لە 60 دۆلار دابەزی.
نرخى ئۆنسەیەک گەیشتە چەند؟
ئەمڕۆ هەینی، 12ـى حوزەیرانى 2026، سەربارى داخرانى بۆڕسەى زێڕ لە هەرێمى کوردستان، بەڵام بۆڕسەى زێڕ لە جیهان کراوەیە و نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان، بۆ 4180 دۆلار دابەزی.
نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێم
بەگوێرەى زانیارییەکان، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان، نرخەکەی تاوەکو 4246 دۆلار بەرز بووەوە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەم شێوەیەیە:-
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 788 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 919،000 هەزار دینار
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 22 بە 961 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 1،049،000 هەزار دینار
كیلۆیەك زیو بە 2 هەزارو 144 دۆلارە
دانیار فاروق
3 کاتژمێر پێش ئێستا