ستاربەکس 250 لقی لە ئەمریکای باکوور دادەخات
کەناڵ8 39 خولەک پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- ستاربەکس 250 لقی لە ئەمریکای باکوور دادەخات.
- داخستنى لقەکانى ستاربەکس بۆ کەمکردنەوەى تێچووى کارکردنن.
- کۆمپانیاکە لە ژێر ستراتیژییەکی نوێدا بە ناوی "گەڕانەوە بۆ ستاربەکس" کار دەکات.
مایک گرامس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ستاربەکس، لە پەیامێکدا بۆ کارمەندانی کۆمپانیاکە ئاماژەى بەوەکردووە، دوای پێداچوونەوە بە تەواوی لقەکانیان لە ئەمریکای باکوور، ئەو ناوەندانەیان دیاری کردووە کە بەگوێرەى پێویست خزمەتگوزاریان پێشکەش بە کڕیاران نەکردووە، یان لە ئاستی داراییدا قازانجى ئەوتۆیان نەکردووە.
"گەڕانەوە بۆ ستاربەکس"
- ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە کۆمپانیاکە لە ژێر ستراتیژییەکی نوێدا بە ناوی "گەڕانەوە بۆ ستاربەکس" کار دەکات، کە ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنى بازاڕ و بەرزکردنەوەى ڕێژەى فرۆشتنە لە تەواوى لقەکانیدا.
- کۆمپانیاکە پێشتریش ئەم هەنگاوەى گرتووەتەبەر و ژمارەیەک لقى لە ناوچە جیاوازەکان و وڵاتانى جیهان داخستووە، کە دووبارەبوونەوەی هەمان بڕیاری ساڵی ڕابردووە.
- پێش یەک ساڵ ستاربەکس 250 لقی دیکەی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کەنەدا داخست، کە تەنانەت لقی ناودار و مێژوویی برژاندنی قاوەشی گرتەوە.
- لەگەڵ ئەوەشدا، لە مانگی ڕابردوودا کۆمپانیاکە 224 کارمەندی لە کار لادابوو، بەهۆی ئەوەی ڕەتیانکردبووەوە بگوێزرێنەوە بۆ بنکەی نوێی کۆمپانیاکە لە شاری ناشڤیل.
- ئەم 250 کافێیە تەنیا 1٪ـی کۆی گشتیی ئەو کافێیانە پێکدەهێنێت کە ڕاستەوخۆ لەلایەن ستاربەکس خۆیەوە لە ئەمریکای باکوور بەڕێوەدەبرێن.
کۆى گشتى لقەکانى ستاربەکس لە ئەمریکا دەگاتە نزیگەى 17 هەزار کە دابەشبووە بەسەر ویلایەتە جیاوازەکاندا و رێژەى 41%ـى کۆى گشتى لقەکان دەکات لە جیهاندا، بەگوێرەى ئامارەکان، ستاربەکس لە تەواوى جیهاندا خاوەنى 40 هەزار لقە.
کەناڵ8
39 خولەک پێش ئێستا