نرخى یەک ئۆنسە زیو جیاوازییەکەى 450 دۆلارە لە نێوان نرخی ناوخۆیی و بۆڕسەی جیهانی

لە بۆڕسەی جیهانیدا، نرخی یەک ئۆنسە زیو بە 93.42 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. سەرەڕای ئەوەی نرخی ئەم کانزایە بە ڕێژەی 1.49% دابەزیوە، بەڵام ئەم دابەزینە نەبووەتە هۆی دوورکەوتنەوەی وەبەرهێنەران، بەڵکو هێشتا خواستێکی بەردەوامی جیهانی لەسەر کڕینی زیو لە ئارادایە.

نرخی یەک کیلۆ زیو لە بۆرسەی جیهانی و هەرێمی کوردستان

لە کاتێکدا نرخی یەک کیلۆ زیو لە بۆڕسەی جیهانیدا بە 3,000 دۆلار دەخەمڵێندرێت، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا نرخەکە بەرزترە. ئێستا یەک کیلۆ قاڵبی زیو لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 3,450 دۆلار، کە ئەمەش نیشانەی جیاوازییە لە نرخەکانی ناوخۆ و جیهان.

جیاوازی 450 دۆلاری لە نێوان نرخی ناوخۆیی و بۆڕسەی جیهانی

بەگوێرەی بەراوردکارییەکان، نرخی یەک کیلۆ زیو لە هەرێمی کوردستان، بە بڕی 450 دۆلار گرانترە لەو نرخەی کە لە بۆڕسەی جیهانیدا مامەڵەی پێوەدەکرێت. ئەم جیاوازییە لە کاتێکدایە کە نرخەکان لە بازاڕی ناوخۆ لەژێر کاریگەری تێچووی گواستنەوە و خواست و خستنەڕووی ناوخۆیدان.