لە هەژماری منەوە قەرز بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل و مۆبیلیات بەردەست دەبێت

ئارا ئیبراهیم 2 کاتژمێر پێش ئێستا
لۆگۆی هەژماری من
لۆگۆی هەژماری من

پووختەی هەواڵەکە:

  • تیمی پڕۆژەی هەژماری من ئاشکرای دەکات پێش کۆتایی ئەمساڵ 19 خزمەتگوزارییە بانکییەکە کارا دەکرێن.
  • لە کۆی 1 ملیۆن و 190 هەزار مووچەخۆر، زیاتر لە 1 ملیۆن و 10 هەزار کەس مووچە بە کارت وەردەگرن.
  • حەوت بانکی ناو پڕۆژەکە لە چوارچێوەی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندیدا قەرز و پێشینە بە مووچەخۆران دەدەن.
  • سەرجەم کارتەکانی مووچە بۆ کڕینی کاڵا لە ڕێگەی ئامێرەکانی خاڵی فرۆشتن (POS) کاراکراون.

دوای زیاتر لە سێ ساڵ و نیو لە پشتبەستن بە تەنیا ڕاکێشانی مووچە، پڕۆژەی هەژماری من بە فەرمی دەکەوێتە قۆناغی دابینکردنی قەرز و پێشینە بۆ فەرمانبەران. نووسینگەی سەرەکیی پڕۆژەکە ڕادەستکردنی دۆسیە کارگێڕییەکانی بە وەزارەتی دارایی یەکلاکردووەتەوە تاوەکو بانکە بەشداربووەکان پێش سەری ساڵ خزمەتگوزارییە دواکەوتووەکان ڕابگەیەنن. ئەم هەنگاوە بازاڕی دارایی هەرێمی کوردستان بەرەو سیستمی بێ کاش و بەکارهێنانی فراوانی ئامێرەکانی POS دەبات.


پلان و بەڵێنەکانی نووسینگەی سەرەکیی هەژماری من:

  • خستنەکاری سەرجەم پاکێجەکانی قەرز و پێشینە لەلایەن 7 بانکی بەشداربووەوە بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل، مۆبیلیات و پێداویستییەکان پێش کۆتایی ئەمساڵ.
  • دیاریکردنی سوودی بانکیی قەرزە درێژخایەنەکان بەگوێرەی ڕێنمایی و سیاسەتە نەختینەییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق.
  • کارابوونی تەواوەتیی کارتەکان لەسەر ئامێرەکانی POS بە مەبەستی کەمکردنەوەی پشتبەستن بە پارەی کاش لە کڕینی ڕۆژانەی بازاڕدا.
  • پێدانی ئازادیی تەواو بە مووچەخۆران بۆ گواستنەوەی هەژمارەکانیان لەنێوان بانکەکاندا بە ئامانجی دروستکردنی کێبڕکێ لە کەمکردنەوەی سوود و کرێی خزمەتگوزاری.

پۆلێنکردنی خزمەتگوزارییەکان و گواستنەوە بۆ وەزارەتی دارایی:

داتاکانی بەدواداچوونی کەناڵ8 دەریدەخەن کە لە کۆی 19 خزمەتگوزاریی پڕۆژەکە، 7 خزمەتگوزارییان بە پارەن لەوانە: ڕاکێشانی مووچە، نوێکردنەوەی کارتی ونبوو یان لەکارکەوتوو، دەرکردنی ژمارەی نهێنی و ڕاکێشانی پارە لە ئامێری بانکێکی دیکە، هاوکات 12 خزمەتگوزاریی دیکەش بێبەرامبەر دەبن لەوانە: کردنەوەی هەژمار، بەڕێوەبردنی ئەپڵیکەیشن، کڕینی ئۆنلاین و ئاگادارکردنەوەی کورتەنامە؛ ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەڕێوەبردنی پڕۆژەکە ڕادەستی وەزارەتی دارایی و ئابووری کراوە تاوەکو کارەکانی بەبانکیکردنی زیاتر لە 1 ملیۆن و 100 هەزار مووچەخۆر لە هەرێمدا بە تەواوەتی جێبەجێ بکرێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

نەبوونی ئامێری پۆس کێشەی بۆ پڕۆژەی هەژماری من دروستکردووە

هەژمارى من: ئەوانەی مووچەیان لەهەژماری منەوە نەبێت مووچەکانیان ڕادەوەستێت

ئارا ئیبراهیم

2 کاتژمێر پێش ئێستا