وەزارەتى دارایی عێراق: دابەشکردنى مووچەى مانگى ئەیلول دەستپێدەکات

ئارا ئیبراهیم 2 کاتژمێر پێش ئێستا
بەغداد دەستی بە دابینکردنی تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلول کرد
بەغداد دەستی بە دابینکردنی تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلول کرد

پووختەی هەواڵەکە

  • وەزارەتی دارایی عێراق دەستپێکردنی تەمویل و دابینکردنی پارەی بۆ مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران لە ئەمڕۆوە ڕاگەیاند.
  • لە هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی ئەیلول تەواوکراوە و لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی کەی ئار دی پاسەوە بڕی مووچە دەزانرێت.
  • وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری دەکات تاوەکو لە نزیکترین کاتدا لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە ڕەوانەی بەغداد بکات.

بەگوێرەی زانیاریی کە بە کەناڵ8 گەیشتووە لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە، لە ئایندەیەکی نزیکدا لیستی مووچەی مانگی ئەیلول ڕەوانەی بەغداد دەکرێت؛ ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ دەستپێکردنی دابینکردنی تەمویلی مووچەی ئەم مانگە.


ڕێکارەکانی خەرجکردن و ناردنی لیستی مووچە

  • وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە کە لە ئەمڕۆ چوارشەممە 23ـی ئەیلولەوە دەستی کردووە بە دابینکردنی تەرخانی دارایی بۆ مووچەی فەرمانبەران.
  • لیستی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە سیستمی پەیڕۆڵ بە تەواوی ئامادە کراوە.
  • مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەتوانن لە ڕێگەی ئەپی کەی ئار دی پاس (KRDPASS) بزانن بۆ مانگی ئەیلول چەند مووچە وەردەگرن.
  • وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا بە فەرمی لیستەکەی ڕەوانەی بەغداد نەکردووە.

ناردنی لیژنەی تەکنیکی و تەرازووی پێداچوونەوە بۆ بەغداد

بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا لەگەڵ ناردنی لیستی مووچەی مانگی ئەیلول، تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئابیش ڕەوانەی بەغداد بکرێت، هاوکات لیژنەیەکی هاوبەشی تەکنیکی، دارایی و ژمێریاری لە هەرێمی کوردستانەوە بچنە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ بۆ ئەوەی وردبینی لە لیستەکەدا بکەن.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

وەزارەتی دارایی عێراق: بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 جێگیرکرا

وەزارەتی دارایی عێراق بۆ بودجەی 2027 شاندی هەرێمی کوردستان بانگێشت دەکات

ئارا ئیبراهیم

2 کاتژمێر پێش ئێستا