
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کەناڵ8 لە بەغداد، فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاندووە کە بڕگەی بەهەمیشەییکردنی تەواوی فەرمانبەرانی گرێبەست و کرێکارانی ڕۆژانە، لەسەر میلاکی هەمیشەیی، بە فەرمی لەناو ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 جێگیرکردووە.
لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئامادەکردنی بودجەدا، فالح ساری ڕوونکردنەوەی دا کە وەزارەتەکەیان بە بەرپرسیارێتییەکی باڵاوە مامەڵەی لەگەڵ دۆسیەی گرێبەستەکاندا کردووە و سەرجەم پێداویستییە دارایی و هونەرییەکانی تەواو کردووە، بەمەش دۆسیەکە لە قۆناغی داواکارییەوە گواستراوەتەوە بۆ قۆناغی ڕێکارە فەرمییەکان لە ڕێگەی جێگیرکردنی ڕاستەوخۆی دەقی بڕیارەکە لە پڕۆژەیاساکەدا.
لە لایەکی دیکەوە، پەیامنێری کەناڵ8 لە بەغداد ئاشکرای کرد کە لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پشتڕاستی کردووەتەوە، بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست، فەرمانبەرانی گرێبەستی دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستانیش بە تەواوەتی دەگرێتەوە.
پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ بۆ ساڵی 2027 بە شێوازێک داڕێژراوە کە کۆتایی بە دۆسیەی کرێکارانی ڕۆژانە و فەرمانبەرانی گرێبەست دەهێنێت لە ڕێگەی گواستنەوەیان بۆ سەر میلاکی هەمیشەیی، ئەمەش دوای ئەوە هات کە هەموو ئامادەکارییە هونەرییەکان و مسۆگەرکردنی دارایی لە خشتەکانی بودجەدا جێگیرکران تا لە چوارچێوەی ڕێکارە فەرمییەکاندا بچێتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە.
وەزارەتی دارایی عێراق بۆ بودجەی 2027 شاندی هەرێمی کوردستان بانگێشت دەکات
وەزارەتی دارایی عێراق لیستی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دەوێت
هەوڵەکان بۆ بەهەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەستی هەرێمی کوردستان لە بەغداد
بەغداد مەرج بۆ بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەستی هەرێم دادەنێت
دیلان غەفوور: هەوڵێکی زۆر هەیە فەرمانبەرانی گرێبەست بکرێنە هەمیشەیی