
کەشناسیی عێراق، ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە.
سێشەممەى داهاتوو بارانی مامناوەند و شەستە باران لە هەرێمی کوردستان دەبارێت.
دەستەی کەشناسیی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا پێشبینییەکانی خۆی بۆ ڕەوشی کەشوهەوا بڵاوکردەوە و دەڵێت، ڕۆژی شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەشەودا دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و پلەکانی گەرماش بەروارد بە ئەمڕۆ هەینی بەرز دەبێتەوە.
ڕۆژی شەممە پلەی گەرما بەمشێوەیە دەبێت، هەولێر 19، دهۆک 20، سلێمانی و کەرکوک و نەینەوا 21.
سەڵاحەدین و ئەنبار 23.
بەغداد 24.
دیالە و کەربەلا و بابل 25.
واست و نەجەف و میسان و دیوانییە و موسەننا 26.
بەسڕە و زیقار 27 پلە دەبێت.
دەستەی کەشناسیی عێراق: ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، نمەباران بۆ بارانی مامناوەند لە هەرێمی کوردستان و ناوەڕاستی عێراق دەبارێت، کە هەندێک کات هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت و پلەکانی گەرماش نزمبوونەوەیەکی کەم تۆمار دەکەن.
ڕۆژی دووشەممە ئاسمان هەور دەبێت و بارانى مامناوەند لە بەشی زۆری هەرێمی کوردستان و باشووری عێراق بەردەوام دەبێت، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژانی پێشتر دەبێت.
ڕۆژی سێشەممە بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی عێراق، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، بارانى مامناوەند و شەستە باران لە هەرێمی کوردستان دەبارێت، بەڵام پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەمێنێتەوە.
