لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت لەگەڵ وەزارەتی نەوت و سامانە سروشتیەکان کۆبووەوە

پووختەى هەواڵەکە

  • بڕیارە ڕاسپاردەکان بۆ سەرۆکی ئەنجوومەنى نوێنەران بەرز بکرێتەوە.

  • کاری لیژنەکە تەنیا بە یەک سەردان کۆتایی نایەت، لە داهاتوودا سەردانى دیکەشیان دەبێت.


هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکى لیژنەى نەوت و غاز لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژى پێنجشەممە، 26ـى تشرینى دووەم، لیژنەی بە دواداچوون لە دۆسییەى بە قاچاخبردنی نەوت، لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەتەوە.


لە کۆبوونەوەکەدا چى باسکراوە ؟

  • ڕاپۆرتی هەواڵگری و ڕاپۆرتی لیژنەی حکومەت بۆ بە دواداچوون لە دۆسیەیى بە قاچابردنی نەوت گفتوگۆى لە بارەوەکراوە.

  • بریاریش دراوە لیژنەی ئەنجوومەنى نوێنەران، لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو ئەو ڕاستییانەی کە بە دەسەتی گەیشتووە وەکو ڕاسپاردە بۆ سەرۆکی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بەرزى بکاتەوە.

پاش بڕیارەکانى سەرۆکوەزیرانى عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە قاچاغى و بە هەدەردانى نەوت لە ناوچەى جورفولسەخر، لیژنەیەکى بە دواداچوون سەردانى هەرێمى کوردستانی کرد، بە مەبەستى لێکۆڵینەوە لە بە هەدەردانى نەوت و بە قاچاغبردنى، لیژنەکە لە ئەندامانى فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانى عێراق پێکهاتوون.

لیژنەکە دوای کەرکووک، سەردانی پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆکی کرد و بە دواداچوونی مەیدانی بۆ دەروازە سنوورییەکان باشماخ و ئیبراهیم خەلیل ئەنجامدا.

بە گوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8، کاری لیژنەکە تەنیا بە یەک سەردان کۆتایی نایەت، لە داهاتوودا سەردانى دیکەشیان دەبێت، ئەوەى تاوەکو ئێستا هەیە تەنیا بۆ بینین و دەستخستنی هەندێک زانیاریی سەرەتاییە.

جەبار حسین

Thu Nov 26 2026

Loading related news...