دانانى ئەفسەرە کوردەکە بە بڕیارى وەزارەتى ناوخۆ بووە.
بەڕێوەبەری نوێی کۆمپانیای نەوتی باکوور دیاریکرا.
وەزارەتى نەوتى عێراق بڕیارى بۆ ئەندازیار قەدورى دەرکردووە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق، عیماد تاڵەبانی، وەک فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک دیاریکردووە، بەمەبەستی بەردەوامیدان بە پاراستنی ئاسایش لە پارێزگای کەرکووک.
ئەندازیار قەدوری عەبدولسەلیم، بە بڕیاری وەزارەتی نەوت، وەک بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور دیاریکراوە.
قەدووری عەبدولسەلیم، پێشتر بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی ناوەڕاست بووە.
لە مانگی تشرینی دووەمی 2023 لەو پۆستە دوورخراوەتەوە.
بەڕێوەبەری فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک و بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور، پێشتر بە بڕیاری عەلی زەیدی، لە چوارچێوەی پڕۆسەی بە قاچاخبردنی نەوت لە پۆستەکانیان دوورخراونەتەوە.
تەواوی بڕیارەکانی عەلی زەیدی لەبارەی هەرێمی کوردستان و کەرکووکەوە
