
فەرهاد ئەترووشی، ڕایگەیاند، پابەندن بە دەستوور و ئیرادەی نیشتمانی.
بۆ تێپەڕاندنی ناکۆکی و گەیشتن بە سەقامگیری سیاسی.
فەرهاد ئەترووشی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەى بەوە کردووە، گفتوگۆی بونیادنەر، پابەندبوون بە دەستووری عێراق، ڕێزگرتن لە پێکهاتەکان گەرەنتی ڕاستەقینە و ڕێگەی گونجاوە بۆ تێپەڕاندنی جیاوازییەکان، هەروەها گەیشتن بە سەقامگیری سیاسی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بە هەموو شێوەکانییەوە.
داوای لە هەموو هێزە نیشتمانییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد.
بە شێوەیەکی ئەرێنی و بەرپرسیارانە لەگەڵ ئەو دەستپێشخەرییە نیشتمانییەدا بەشداری بکەن.
گیانی لێکتێگەیشتن و هاوکاری لە پێشینەى کارەکانیان بێت.
بە مەبەستى دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی ئەم هەوڵە دیالۆگانە.
هەروەها چەسپاندنی سەقامگیری لە سەرتاسەری وڵاتدا.
لە کاردانەوەى بڕیارەکانى عەلى زەیدی، سەرۆکوەزیرانى عێراق لەبارەى نەوت و دەروازە سنوورییەکانەوە، فایەق زەیدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەستپێشخەرییەکى بۆ کۆبوونەوەیەکى فراوان کردووە.
سەرکردەیەکی سوننە: پشتیوانی لە هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ لێکگەیشتن لە چوارچێوەی دەستوور و یاسا
