
عەلى زەیدى دۆسیەى نەوت و دەروازەکانى لەگەڵ باڵیۆزانى وڵاتان تاوتوێ کرد.
زەیدى سووربوونى خۆى لەسەر جێبەجێکردنى بڕیارەکانى دووپاتکردووەتەوە.
گەلى کورد بە بەشێکى ڕەسەنى عێراق ناوبردووە و گوتوویەتى مافەکانى دابین دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ باڵیۆزانی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا، تاوتوێى دوایین بڕیارەکان و کێشەکانى لەگەڵ هەرێمى کوردستان کرد.
دۆخی ئێستای پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و یەکێتیی ئەورووپا و پەرەپێدان و پتەوکردنی هاریکاری لە کەرتی ئابووری و وەبەرهێنان تاوتوێ کرا.
تاوتوێی چەند پرسێکی پەیوەست بە ڕووداوەکانی ناوچەکە و پێشهاتەکانى عێراق کرا.
سەبارەت بە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، زەیدی دووپاتی کردەوە کە "کورد بەشێکى ڕەسەنە لە گەلی عێراق، هەروەها حکومەتی فیدراڵی پابەندە بە گرەنتى مافەکانی و دابینکردنی پێداویستییەکانى ژیانیان، هەروەک چۆن پابەندە بە مافەکانی سەرجەم هاوڵاتییان لە پارێزگاکانی عێرق".
بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، بەرپرسیارێتی حکومەتی فیدراڵی دووپات کردووەتەوە لە ڕێکخستنى سنوورە نێودەوڵەتییەکانی عێراق لە ڕێگەی هێزە ئەمنییەکانی فیدراڵی و سوپای عێراق، هەروەها بەڕێوەبردنی سامانی نەوتی وڵات، بەگوێرەى دەستوور.
ئامانجی حکومەت بونیادنانی دەوڵەتێکی بەهێز و مەدەنییە کە لەسەر بنەمای حوکمی یاسا و دامەزراوەکان، پەیوەندییەکی هاوسەنگى دەرەکى.
زەیدى ئاماژەى بەوەشکردووە حکومەتەکەى کار بۆ بونیادنانی ناسنامەیەکی ئابووریی نوێ بۆ عێراق دەکات، لەسەر بنەمای چەسپاندنی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و دروستکردنی کەشێکی سەرنجڕاکێشی وەبەرهێنان.
ڕێوشوێنی چارەنووسساز بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانەى ڕووبەڕووی وڵات بووەتەوە دەستیپێکردووە.
هیچ پاشەکشەیەک لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و هیچ چەکێک لە دەرەوەی چوارچێوەی دەستوور و یاسا نابێت.
ڕێوشوێنی توند دەگیرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە قاچاخچێتی نەوت لە سەرتاسەری عێراق.
بەگوێرەى ڕاگەیێنراوى نووسینگەى زەیدى بێت، باڵیۆزانی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا پاڵپشتی خۆیان بۆ هەوڵ و ڕێوشوێنەکانی حکومەت لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و قاچاخچێتی دەربڕیوە، جەختیان لە گرنگی بەهێزکردنی هاوکاری و هاوبەشی لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا کردەوە.
عەبودى: سوپا بەرەو هەرێمى کوردستان نەجووڵێنراوە
چوار سەرۆکایەتییەکەى عێراق کۆبوونەوە
کەناڵ8 زانیاریی لە بارەی کۆبوونەوەی وەزیرەکانی کورد لەگەڵ زەیدی بڵاودەکاتەوە