
کۆبوونەوەکە بەسەرپەشتى وەزیرى نەوت بەڕێوەدەچێت.
دۆسیەی بەقاچاحبردنى نەوت تاوتوێ دەکرێت.
پەیامنێرى کەناڵ8، لە کەرکووک ڕایگەیاند، بەیانى ئەمڕۆ، باسم محەممەد خزەیر، وەزیرى نەوتى عێراق بۆ سەرپەرشتى کۆبوونەوەى وەزارەتى نەوت گەیشتووەتە کەرکووک، کە بڕیارە لە کۆمپانیاى نەوتى باکوور بەڕێوەبچێت.
بڕیارە زیاتر لە 40 بەڕێوەبەرى گشتى بەشە جیاوازەکان و بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى نەوتى باکوور و کۆمپانیا نەوتییەکانى دیکەى عێراق، بەشدارى لە کۆبوونەوەکەدا بکەن.
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێى بەرهەمى نەوتى عێراق و بڕى هەناردەکردنى و دۆسییەى بە قاچاخبردنى نەوت دەکرێت.
وەزارەتى نەوتى عێراق، دەستەیەکى هەیە بەناوى دەستەى ڕا، دەستەکە 27ـى هەموو مانگێک لە بارەگاى وەزارەتى نەوت لە بەغداد کۆدەبێتەوە و تاوتوێى دۆسیەى نەوت بەگشتى دەکات.
بۆ ئەم مانگە کۆبوونەوەکەى وەزارەتى نەوتى عێراق براوەتە کۆمپانیاى نەوتى باکوور لە کەرکووک، کە هاوکاتە لەگەڵ گۆڕینى بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى نەوتى باکوور و ڕێکارەکانى حکومەتى عێراق لە دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوتدا.
