
ترەمپ، ڕایگەیاند، پشتگیری لە بونیادنانی عێراقێک دەکەین خۆی بڕیارە سیاسییەکانی بدات.
پشتگیرییەکەى ترەمپ بۆ ڕێگریکردن لە قاچاخچێتی نەوت و گەڕاندنەوەی چەک بۆ ژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەتە.
ئەمڕۆ سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی تروس ڕایگەیاند: "ئێمە پشتگیری لە هەوڵەکانی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەین بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە سەرتاسەری عێراقدا، ڕاگرتنی بە قاچاخبردنی نەوتی عێراق، کۆتاییهێنان بە گەندەڵی و کۆکردنەوەی هەموو چەکەکان لە ژێر کۆنتڕۆڵی تەنیا دەوڵەتدا".
پشتگیری لە هەوڵەکانی سەرۆکوەزیران دەکات
بۆ بونیادنانی عێراقێکی یەکگرتوو و خۆشگوزەران و بەهێز.
کە خۆی بڕیارە سیاسییەکانی بدات.
پشتیوانییەکەی ترەمپ بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق، دوای بڕیارێکی زەیدی هات بۆ کۆنتڕۆڵکردنی خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی ڕێگریکردن لە بە قاچاخبردنی نەوت، کە کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتووەتەوە.
هاوکات پشتگیری ترەمپ بۆ چەکداماڵینی گرووپە چەکدارەکان لە کاتێکدایە، واشنتن ماوەیەکی درێژە فشار لە بەغداد دەکات بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی هەموو چەکەکان دەکەونە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتەوە و ئەم پرسە وەکو پرسێکی سەرەکی بۆ سەروەریی عێراق و ئاشتی لە ناوچەکە دەبینێت.

