
پووختەی هەواڵەکە هەواڵەکە:
زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8 کە ئاماژە بەوە دەکات هەرچەندە داواکاریی بەهەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەست بە فەرمی نەگەیشتووەتە ناو هۆڵی پەرلەمان، بەڵام ئامادەکارییەکان بۆ جێگیرکردنی شایستە داراییەکانیان لەناو پڕۆژەیاسای بودجەی 2027ـی فیدراڵ دەستیپێکردووە.
وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی ناوی 37,933 مامۆستای گرێبەستی سەر بە وەزارەتی پەروەردە و زیاتر لە 5,000 مامۆستای گرێبەستی خوێندنی باڵای داوەتە بەغداد. تێچووی مانگانەی ئەم مامۆستایانە 18 ملیار دینارە کە تائێستا لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت، بەڵام بەهەمیشەییکردنیان خەرجییەکانیان دەخاتە سەر بودجەی فیدراڵ.
لە ئێستادا مووچەی مامۆستایانی هەڵگری بڕوانامەی دیپلۆم 400,000 دینار و بڕوانامەی بەکالۆریۆس 500,000 دینارە. مامۆستایانی گرێبەست چاوەڕێی گۆڕانکارییەکانی ناو یاسای بودجەی 2027 دەکەن بۆ ئەوەی وەک میلاکی هەمیشەیی لەسەر حکومەتی فیدراڵ ئەژمار بکرێن.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
شاندی دارایی هەرێمی کوردستان پشکی 14%ـی بودجەی 2027ـی بەغداد دەوێت



