
بەگوێرەی زانیارییەک، کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، دیلان غەفوور، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەوڵێکی جددی هەیە بۆ کۆتاییهێنان بە دۆسیەی فەرمانبەرانی گرێبەست و کردنیان بە هەمیشەیی، هاوکات پرۆسەی نووسینەوەی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027 دەستیپێکردووە.
گرنگە شاندی دارایی هەرێمی کوردستان داتای پێویست و ورد لەسەر سەرجەم دۆسییەکان، بەتایبەت مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست بخاتە بەردەست وەزارەتی دارایی عێراق، تاوەکو لە قۆناغی نووسینەوەی پڕۆژەیاساکەدا جێگیر بکرێن و تەرخانکراوی داراییان بۆ دیاری بکرێت. هەروەها پەرلەمانتارانی کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پشتیوانی تەواوی داواکاری و پشکی شایستەی هەرێمی کوردستان دەبن، بەتایبەتی لە پرسی دامەزراندنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست و دابینکردنی مافە داراییەکانی مووچەخۆران.
تەوەرەی سەرەکی دانوستانەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ لە سەروبەندی ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەدا، جێگیرکردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆران و دیاریکردنی میلاکی دیاریکراوە بۆ بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست. پێشکەشکردنی داتای وردی دارایی و کارگێڕی لەلایەن شاندی هەرێمی کوردستانەوە ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە بەدەستهێنانی تەرخانکراوی دارایی پێویست لەناو بڕگەکانی بودجەی گشتیی عێراقدا.
دیلان غەفور: یاساى گەڕاندنەوەى موڵک و ماڵ جێبەجێ دەکرێت
دیلان غەفوور: ملیارەها دینار بۆ باڵەخانەی گومرگی کەرکووک خەرج کراوە و تەنیا کەرەڤانە دەبینرێت


