لە دواى هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانەوە پەیوەندییەکانى یەکێتى و پارتى ئاڵۆزتر بوون.
ناکۆکییەکانى نێوان یەکێتی و پارتى نویژخوێنانى مزگەوتێکى لە هەولێر هێنایە دەنگ.
مامۆستای مزگەوتەکە لە گردبوونەوەکەدا ئاماژەى بەوەدا دۆخى خەڵک لەوپەڕى خراپیدایە و بەرگەى ناکۆکیى زیاتر ناگرێت.
مامۆستا موزەفەر زیاد، وتارخوێنى مزگەوتى ڕەوزەى پێغەمبەر(د.خ) لە بەردەم مزگەوتەکەى لەگەڵ نوێژخوێنان کۆبووەوە و گوتى "ژیانى هاونیشتمانی ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت نرخى بەرمیلێک نەوتى سپى لە 400 هەزار دینار نزیک دەبێتەوە". داواى لە یەکێتى و پارتى کرد کۆببنەوە و کێشەکانیان چارەسەر بکەن.
کاتى ئەوەیە دووربکەوینەوە لە لێدوانى تووند و زبر دژى یەک و داوا دەکات.
مەسعود بارزانى، خودى خۆى سەردانى سلێمانى بکات و کێشەکان لەگەڵ یەکێتى چارەسەر بکات.
ئەمە بە لێدوان و ڕاگەیێنراو لە شاشەى تیڤییەکانەوە ناکرێت و دۆخەکە کردارى پێویستە.
10 ڕۆژ لەمەوبەر و لە 4ـى تشرینى دووەم، لە دانیشتنى پەرلەمانى کوردستاندا دەستەى سەرۆکایەتى هەڵبژێردرا، ئەوەش کاردانەوىە فراوانى لێکەوتەوە و لەو چوارچێوەیەدا بافڵ جەلال تاڵەبانى بڕیارى کشانەوەى یەکێتى لە کابینەى نۆیەم دا.
بۆچوونى بەشێک لە هاونیشتمانییان لەسەر بڕیارەکانى بافڵ جەلال تاڵەبانى
قوباد تاڵەبانى: پێویستە کێشەکان لەسەر بنەمای دامەزراوەیی چارەسەر بکرێن
