
لە دواى فەرمانبەرانى هەمیشەیى، مووچەى گرێبەستەکان دابەش دەکرێت.
پارەى مووچەى گرێبەستەکان لە داهاتى ناوخۆ دابین دەکرێت.
بەڵێندراوە بەشێکى زۆر لە گرێبەستەکان بکرێن بە هەمیشەیى.
کارۆخ عەبدوڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست ڕایگەیاند، سبەی یەکشەممە دەست دەکرێت بە دابەشکردنی موچەی مانگی 10ـى مامۆستایانی گرێبەست.
تاوەکو ڕۆژی چوارشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لە سەرجەم پەروەردەکان دابەش دەکرێت.
دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی گرێبەست وەک خۆی ماوەتەوە بەهۆی ناکۆکی نێوان هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدراڵ لەسەر کۆمەڵێک پرس.
ناکۆکی نێوان یەکێتی و پارتی کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ئەم پرۆسەیە هەیە.
ئەوە لە کاتێکدایە، لە هەرێمى کوردستان نزیکەى 78 هەزار فەرمانبەرى گرێبەست هەیە، کە زۆرینەیان مامۆستاى گرێبەستى سەر بە وەزارەتى پەروەردەن و ژمارەیان 38 هەزار مامۆستایە.
عەلی ڕەئووف: 63 هەزار مامۆستا و فەرمانبەری گرێبەست دەکرێن بە هەمیشەیى