
242 ساڵ بەسەر بونیادنانى سلێمانى تێدەپەڕێت.
سەرۆککۆمار پیرۆزبایى لە خەڵکى شارەکە دەکات و بە هێماى شارستانییەت ناوى دەبات.
بەبۆنەى ساڵیادى بونیادنانى سلێمانییەوە دەیان چالاکى جۆراوجۆر ڕێکدەخرێن.
نزار ئامێدی سەرۆککۆمار، گەرمترین "پیرۆزبایی و دروود" ئاڕاستەی خەڵکى سلێمانى دەکات و دەڵێت ئەم شارە لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تاوەکو ئەمڕۆ، لە کاروانی پێشکەوتن و پەرەسەندنی شارە گەورە و گرنگەکانی عێراق و ناوچەکەدا پێشەنگ بووە.
شاری ئازیزی سلێمانی لە سەردەمی میرنشینی بابان و لە سەر دەستی ئیبراهیم پاشای بابان، لە ساڵی 1784 دامەزرا.
بووەتە نموونەیەکی دیاری جوانی و شارستانیەتیی کوردستان و عێراق.
شاری سلێمانی بە درێژایی مێژووی خۆی بووەتە هێمای خەبات و تێکۆشان و لانکەی ئازادیخوازان، کەسایەتییە سیاسییەکان، خەباتکاران، ڕۆشنبیران، نووسەران، شاعیران و دڵسۆزانی نیشتمان.
سلێمانى شارى ئەوانەیە بەدرێژایی ژیانیان خزمەتی مرۆڤایەتییان کردووە و لە پێناو بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانى گەلی کورد و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی دۆستایەتی و هاوڕێیەتی لەگەڵ گەلی عەرەب و سەرجەم پێکهاتەکانی دیکەدا تێکۆشاون.
لە کۆتایى پەیامەکەیدا سەرۆککۆمار هیوادارە شاری سلێمانی و سەرجەم شارەکانی عێراق بەردەوام لە پێشکەوتن و گەشەسەندندا بن، بە جۆرێک کە خزمەت بە هاوڵاتیان بکەن و داخوازییە ڕەواکانى ئەوان بۆ گەیشتن بە ژیانێکی شایستە و بەختەوەر جێبەجێ بکەن.
سلێمانى بە چەندین چالاکى یادى 242 ساڵەى بونیادنانی دەکاتەوە
پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ ساڵیادى سلێمانی: بە پیلان و پەراوێزخستن لاواز نابێت