پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ ساڵیادى سلێمانی: بە پیلان و پەراوێزخستن لاواز نابێت

پووختەى هەواڵ

  • بافڵ جەلال تاڵەبانى پەیامێکى بەبۆنەى 242ـەمین ساڵیادی بونیادنانی شاری سلێمانی بڵاوکردەوە.

  • بافڵ جەلال تاڵەبانى جەخت لە خزمەتکردنى سلێمانى و سەرپێخستنى زیاترى کاروانى ئاوەدانى دەکاتەوە.

  • سەرۆکى یەکێتى بەڵێنیش بە هاونیشتمانییانى سلێمانى دەدات کە چیتر ڕێگە بە نادادى بەرامبەر بە شارەکە نادات.


لە دەستپێکى پەیامەکەیەوە بافڵ جەلال تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان دەڵێت "لە قووڵایی دڵمانەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خەڵکی سەربەرز و دڵسۆزی شاری شاران دەکەین". جەخت دەکاتەوە ڕێگەنادەن هیچ نادادییەک بەرامبەر ئەم شارە بکرێت.


ناوەڕۆکى پەیامەکەى بافڵ جەلال تاڵەبانى:

  • سلێمانی تەنیا جوگرافیایەک نییە، بەڵکو ڕۆحێکی زیندوو، بیرێکی ئازاد و قەڵایەکی لەبننەهاتووی بەرەنگاربوونەوەی ستەم و نادادییە.

  • ئەمڕۆ بە وەفا و پێزانینێکی زۆرەوە سەری رێز لەبەردەم یاد و مێژووی هەموو ئەو شۆڕشگێڕ، شاعیر، ئەدیب، هونەرمەند و کەسایەتییە مەزنانەدا دادەنەوێنین کە ناسنامەی پایتەختی رۆشنبیری و شاری هەڵمەت و قوربانییان بە سلێمانی بەخشی.

  • شانازی بە خۆڕاگریی خەڵکە مەردەکەیەوە دەکەین کە لە هیچ قۆناغێکدا سازشیان لەسەر ئیرادە و شکۆی شارەکەیان نەکردووە.

  • مێژوو سەلماندوویەتی کە سلێمانی بە پیلان و پەراوێزخستن لاواز نابێت و هەرگیز دەستبەرداری مافە رەواکانی نابێت.

  • شایستەترین وەفاداری بۆ قوربانیدانی ئەم شارە و خەڵکەکەی، گوتنەوەی قسە و دروشم نییە لە دوورەوە، بەڵکو کارکردنی کرداری، بووژانەوەی ئابووری و گەیاندنی زۆرترین پڕۆژەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانییە بە هەموو گەڕەک و کۆڵانێکی.

لە کۆتایى پەیامەکەیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڵێت "بەڵێنمان بۆ سلێمانی و خەڵکە سەربەرزەکەی ئەوەیە کە هەمیشە قەڵغانی پاراستنی ئارامی، ئازادی و مافەکانیان دەبین، ڕێگەنادەین هیچ نادادییەک بەرامبەر ئەم شارە بکرێت و پێکەوە لەگەڵ گەنجە داهێنەر و خەڵکە دڵسۆزەکەیدا، کاروانی گەشەپێدانی سلێمانی بەرەو لوتکە دەبەین".

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

سلێمانى بە چەندین چالاکى یادى 242 ساڵەى بونیادنانی دەکاتەوە

ماڵەکەی مەلیک مەحموود دەکرێتە مۆزەخانە

کەناڵ8

Sat Nov 14 2026

Loading related news...