کاروان گەزنەیى گوتیشی، هەر جارێک بافڵ تاڵەبانى سەردانى بەغدادى کردبێت بە هەواڵى خۆشەوە گەڕاوەتەوە.
کاروان گەزنەیی ڕایگەیاند، هەموو جارێک کەمینەیەکى ناو پارتى بەمەبەست دانوستانەکانیان تێکداوە.
گوتەبێژی یەکێتیی ڕاشیگەیاند، بۆ ئێمە هاونیشتمانییان سەنتەرن و مەبەستمان خزمەتکردنیانە.
کاروان گەزنەیی: مکوڕین لەسەر چارەسەرکردنى کێشەکانى نەوت و کارەبا و بەنزین
کاروان گەزنەیی، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانیدا باسی لە دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و دانوستانەکانی پێشووتریان لەگە پارتی کرد و تیشکیشی خستە سەر سەردانەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ بەغداد.
لە بارەى سەردانەکەى بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان بۆ بەغداد، کاروان گەزنەیی گوتى، سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان نامۆ نییە لە بەغداد و لە ماوەکانى ڕابردووشدا بە بەردەوامى لە بەغداد بووە و پەیوەندییەکى بەهێزیشیان لەگەڵ بەغداد و سەرجەم لایەنە سیاسییە عێراقییەکان هەیە.
گوتیشى، هەر جارێک بافڵ جەلال تاڵەبانى سەردانى بەغدادى کردبێت بەهەواڵى خۆشەوە گەڕاوەتەوە.
لە ماوەکانى ڕابردوودا شاندى دانوستانکارى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان چەندین جار سەردانى شارى هەولێریان کردووە و چەندین کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە.
هەموو جارێک کەمینەیەکى ناو پارتى بەمەبەست کۆبوونەوەکانى تێکداوە و تاوەکو دەستیشیان بۆ ئەتککردنى پەرلەمان بردووە.
تاوەکو ئەو کەمینە خۆسەپێنەى ناو پارتى دیموکراتى کوردستان نەگۆڕدرێن کە دەست بۆ دامەزراوە شەرعییەکانى هەرێمى کوردستان دەبات هیچ گۆڕانکارییەک ڕوونادات.
بۆ یەکێتیی نیشتمانیى کوردستان لە ڕابردوو و ئێستاشدا هاونیشتمانییانى هەرێمى کوردستان سەنتەرن و مەبەستیشیەتى و دەیانەوێت دەست بۆ ئەو فایل و مەلەفانە بەرن کە پەیوەندیدارن بەژیانى هاونیشتمانییانەوە.
مەبەستمانە خزمەتێکى ڕاستەقینە بە هاونیشتمانییانى هەرێمى کوردستان بکەن.
پرسەکانى نەوت، کارەبا و بەنزین کۆمەڵێک پرسى گرنگن کە پەیوەستن بە ژیانى هاونیشتمانییانەوە و مکوڕن لەسەر ئەوەى ئەو کێشانە چارەسەر بکەن و خزمەتێکى ڕاستەقینە پێشکەش بە هاونیشتمانییان بکەن.
