دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: نابێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە بارمتە بگیرێت

دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: نابێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە بارمتە بگیرێت

00:00/00:00

پووختەی هەواڵەکە

  • دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ ڕایگەیاند، پێویستە بەگوێرەى دەستوور مافەکانى هەرێمى کوردستان دەستەبەر بکرێن.

  • دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ گوتیشی، نابێت مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان بە بارمتە بگیرێت.


دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە کۆڕبەندى ستراتیجیی سلێمانى، سەبارەت بە دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغداد، ڕایگەیاند، پێویستە زۆرێک لە یاساکان چلاکبکرێن بە تایبەت یاساى نەوت و گاز کە دەبێت کارى لەسەر بکرێت و لە هەموو قۆناغەکانیشکدا ڕێز لە یەکتر و بیروڕاکانى یەکتر بگرێت لە نێوان عێراق و هەرێمى کوردستان.


بەپێویستیشى دەزانێت، بەگوێرەى دەستوور مافەکانى هەرێمى کوردستان دەستەبەر بکرێن و دەڵێت: نابێت مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان بەبارمتە بگیرێت و لێکتێگەیشتن لەسەر بودجە بێتە ئاراوە و متمانە لە نێوان حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدراڵ دروست بێت.

جەبار حسین

Fri Nov 13 2026

Loading related news...