گەشتەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات دەستپێدەکەنەوە

پووختەی هەواڵەکە

  • لە فڕۆکەخانەکانى هەولێر و جەلال تاڵەبانى گەشتە ئاسمانییەکان بۆ دوبەى دەستپێدەکەنەوە.

  • هێڵى ئاسمانیی عێراق ڕایگەیاند، لە ڕۆژانى 26 و 27ـى ئەم مانگەوە گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە.


هێڵى ئاسمانیی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، لە چوارچێوەى ڕاسپاردەکانى وەزیرى گواستنەوە بۆ چالاککردنى گەشتە ئاسمانییە دەرەکییەکان و فراوانکردنى بژاردەکانى گەشت لەبەردەم گەشتیاراندا، بڕیاردراوە، لە ڕۆژانى 26 و 27ـى ئەم مانگەوە لە هەردوو فڕۆکەخانەى هەولێر و جەلال تاڵەبانى لە سلێمانى گەشتە ئاسمانییە ڕاستەوخۆکان بۆ دوبەى دەستپێبکەنەوە.


گەشتەکان

  • ڕۆژى 26ـى مانگ، یەکەم گەشت لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیی هەولێر ڕێکدەخرێت.

  • لە 27ـى مانگ، یەکەم گەشت لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانى بۆ دوبەى ڕێکدەخرێت.

  • هێڵى ئاسمانیی عێراق:کارگێڕى کۆمپانیاکەمان کار بۆ ڕێکخستنى خشتەى گەشتەکان دەکات، بەجۆرێک داخوازییەکانى جوڵەى گەشتیارى و پێداویستییەکانى گەشتیاران دەستبەر بکات.

  • لە پاڵ ئەوەشدا کێبڕکێى ئۆفەرى نرخى بلیتەکان ڕادەگەیەنن.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

گەشتە ئاسمانییەکان لە ئاسمانی ئیمارات گەڕانەوە دۆخی ئاسایی خۆیان

Loading related news...