نزار ئامێدى، سەرۆککۆمارى عێراق لە کۆڕبەندی ستراتیجیی سلێمانى ڕایگەیاند، ئەو ناسەقامگیرییەى لە ناوچەکە هەیە، بەرەو سووتان و لەناوچوونى دەبات و تاکە ڕێگەش بۆ پاراستنى کردنەوەى دەرگاى گفتوگۆیە بۆ چارەسەرى کێشەکان.
نزار ئامێدى، سەرۆککۆمارى عێراق گوتیشى، عێراق پێویستى بە سەقامگیرى و فرەچەشنکردنى سەرچاوەکانى داهاتە و بۆ ئەمەش پشتیوانیى هەوڵەکانى حکومەت و ئەنجوومەنى نوێنەران دەکات لە هەوڵدان بۆ دەرکردنى یاساى بودجە و کۆکردنەوەى چەک لە دەستى دەوڵەت.