پێویستە هێزى پێشمەرگە بە بودجە و سیستمى بەرگرى پڕچەک بکرێت.
دابینکردنى سیستمى بەرگرى بۆ پاراستنى هەرێمى کوردستانە لە هێرشە درۆنییەکان.
فەریق بەختیار محەممەد لە کۆڕبەندى ستراتیجیی سلێمانى ڕایگەیاند، ستراتیجێکیان بۆ پەرەپێدانى هێزى پێشمەرگە بۆ دەساڵى داهاتوو ئامادەکردووە، بەڵام بۆ جێبەجێکردنى دەبێت پێداویستییەکان دابینبکرێت.
پێویستیان بە دابینکردنى بودجە.
دابینکردنى سیستمى بەرگریى ئاسمانییە.
بۆ پاراستنى هەرێمى کوردستان لە هێرشە درۆنییەکان.
لە ماوەى ئەو دەساڵەدا هێزى پێشمەرگە پێویستى بە پڕچەککردنە.
میکانیزم دیاریکراوە بۆ پڕچەککردنى پێشمەرگە.
هەروەها پڕکردنەوەى ئەو بۆشاییەى لەو ڕووەوە بە ەهۆى کۆتایی ئەرکى هاوپەیمانان دروستبووە.
میکانیزمەکەش ئەوەیە عێراق پەیوەندیی لەگەڵ وڵاتانى بەشدار لە هاوپەیمانیی دژى داعش دەکاتە پەیوەندیی دوو قۆڵى.
هاوکات چەک و کەرەستەى سەربازییان لێدەکڕێت و پشکى پێشمەرگە جیابکرێتەوە.