
محەممەد حەسیب: نەوتى سلێمانى و ئیدارە سەربەخۆکان پارێزراوە.
بەشە نەوتى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانى پارێزراوە.
دابەشکردنى نەوت لە سلێمانى دواناکەوێت.
محەممەد حەسب، بەڕێوەبەرى گشتیی نەوت و کانزاکانى سلێمانى، بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەنەوە کە باس لە دواکەوتنى بەشە نەوتى سلێمانى دەکەن و دەست بەڕێکارەکانى وەرگرتن و گواستنەوەى نەوتى سپى کراوە.
نەوتى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەسەربەخۆکان پارێزراوە و هیچ گرفتێک لە ناردنى نییە.
یەک شەممەى داهاتوو ڕێکارە کارگێڕییەکان تەواو دەکرێت.
دەست بە گواستنەوەى نەوتەکە لە پاڵاوگە فیدراڵییەکانەوە دەکرێت.
حکومەتى فیدراڵ بڕیاریداوە بە نرخى پاڵپشتیکراو نەوتى سپى بۆ هاونیشتمانییان دابین بکات، وەک قۆناغى یەکەم 50 ملیۆن لیتر نەوت بۆ هەرێمى کوردستان دەنێرێت.
پاش 10 ڕۆژی دیکە؛ بەغداد نەوتی سپی دەگەیەنێتە هەرێمی کوردستان