قوباد تاڵەبانی لەگەڵ عەلی باباجان کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ عەلی باباجان کۆبووەوە

00:00/00:00

پووختەى هەواڵەکە

  • عەلی باباجان، سەرۆکی پارتی پێشکەوتن و دیموکراسی تورکیا لە سلێمانییە.

  • قوباد تاڵەبانى و عەلى باباجان پشتیوانى خۆیان بۆ پڕۆسەى ئاشتى دووپاتکردەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12ـى تشرینى دووەمى 2026، قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە پەراوێزی کۆڕبەندی ستراتیجی سلێمانی لەگەڵ عەلی باباجان، سەرۆکی پارتی پێشکەوتن و دیموکراسی تورکیا کۆبووەوە.


ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکە

  • باس لە چۆنییەتی بەرەوپێشچوونی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا کرا.

  • هەردوولا پشتیوانیی تەواوی خۆیان بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە دووپات کردەوە.

  • گفتوگۆکرا لە بارەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان.

  • بە گرنگییەوە باس لەو پێشکەوتنانە کرا کە لەم دواییانەدا لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولادا هاتووەتە ئاراوە.

  • جەختکرایەوە لەسەر هەوڵدانی زیاتر بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە هەموو بوارەکاندا.

ئەمڕۆ و سبەى، کۆڕبەندى ستراتیجیی سلێمانی، بە بەشداریی چەندین سەرکردە و کەسایەتیی سیاسی و ئابووری و ئەمنی و سەربازیی لە ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان، لە ژێر چاودێریی نزار ئامێدى سەرۆککۆماری عێراق و قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بەڕێوەدەچێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

قوباد تاڵەبانى: ئەمڕۆ گفتوگۆ لەبارەى پرسە گرنگەکان دەکەین

Loading related news...