
کەمترین کۆنمرەى وەرگرتن لە هەر بەش و کۆلێجێک دانابەزێندرێت.
کەناڵ8 داواکارى ژمارەیەک خوێندکار دەگەیێنێتە وەزارەتى خوێندنى باڵا.
بە گوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8، بەهۆى ئەوەى ناوى سەرجەم خوێندکاران لە بەش و کۆلێجەکانى زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان ڕاگەیێنراوە کەمترین کۆنمرەى وەرگرتنى خوێندکاران لە هەر بەش و کۆلێجێک وەک خۆى دەمێنێتەوە و کەمناکرێتەوە.
لە ڕێگەى کەناڵ8وە داوایەکیان ئاڕاستەى لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد.
هاوشێوەى ساڵى ڕابردوو کەمترین کۆنمرەى وەرگیراو لە هەر بەش و کۆلێجێک لە زانکۆ تایبەتەکان نمرەیەک یاخود چەند نمرەیەک کەم بکرێتەوە.
سەرچاوەیەکى باڵاو پەیوەندیدار بەم پرسە بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند: ناوى خوێندکارانى وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان ڕاگەیێنراوە.
کەمترین کۆنمرەى وەرگیراویش کەمناکرێتەوە.
ئەمساڵ ژمارەى کورسى لە زانکۆ و پەیمانگاکان زیاتربوو لە ژمارەى ئەو خوێندکارانەى داواکارییان پێشکەشکردووە بۆیە کەمترین کۆنمرەى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان هاوشێوەى ساڵى رابردوو مایەوە.