قوباد تاڵەبانى و هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازییان لە وەزیرى دەرەوەى یۆنان کرد.
یۆرگۆس گێراپێتریتیس وەزیری دەرەوەی یۆنان بەشداریی لە کۆڕبەندی ستراتیجیی سلێمانی دەکات.
ئێوارەى ئەمڕۆ یۆرگۆس گێراپێتریتیس، وەیرى دەرەوەى یۆنان، بە ئامانجى بەشداریکردن لە کۆڕبەندى ستراتیجیی سلێمانى، گەیشتە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى جەلال تاڵەبانى و گەشتەکەى بووە یەکەم گەشتى ڕاستەوخۆ لە یۆنانانەوە بۆ سلێمانى و بڕیاریشە ئەم گەشتانە بەردەوامیان هەبێت.
بڕیارە وەزیرە یۆنانییەکە سبەى هەینى لە کۆڕبەندى سلێمانى بەشداری لە پانێڵێکدا بکات.
نزیکەى 40 خولەک قسە لەسەر دۆخى ناوچەکە بکات.
کۆڕبەندیی ستراتیجى سلێمانى بە بەشداریی ژمارەیەکى بەرچاو لە کەسایەتیى سیاسى و ئابوورى لەسەر ئاستى عێراق و وڵاتانى ناوچەکە و ئەمریکا و ئەورووپا دەستیپێکردووە و سبەى هەینى بەردەوام دەبێت.