لە ئامێزی گردی مامە یارە، گۆڕى پیرەمێردى شاعیر لێیە.
گۆڕ و مەنزڵگەکەی بووەتە قیبلەگای ئەدەب و ڕۆشنبیریی شاری سلێمانی.
مەزارى پیرەمێردى شاعیر بەرگێكی نوێی بەبەردا كرایەوە.
دوای ئەوەی گەردەلوولی زەمەن و داخورانی سروشت، شوێنەواری ماندوێتییان بەسەر دیواری مەزاری پیرەمێردى شاعیرەوە جێهێشتبوو، دامەزراوەی ڤیم ئەركی ئەم وەفادارییەی خستە سەر شانی.
بە وردبینییەكی ئەندازیاری و هەستێكی مێژوویی قووڵەوە كۆتاییان هات.
هەر بەرد و خشتێكی، ڕەنگدانەوەی شێوازە ڕەسەن و كۆنەكەی مەزارەكەیە.
پارێزگاری لە شكۆی مێژوویی شوێنەكە كراوە.
پیرەمێردی شاعیر ئەو پیاوەی ئاگری نەورۆزی كردە هێمای ژیانەوە و گردی مامە یارەشی كردە ژوانگەی هەمیشەیی كوردان لە دەستپێكی هەموو بەهارێكدا. هەر بۆیە زیندوو ڕاگرتن و نۆژەنكردنەوەی مەزارەكەی، تەنیا پاراستنی گڵكۆیەك نییە لە كۆنبوون، بەڵكو نوێكردنەوەی پەیمانە لەگەڵ یادەوەریی حەكیمێك كە تاوەکو ئەمڕۆش پەند و شیعرەكانی لەسەر زاری نەوە دوای نەوە دەگوترێنەوە.
ئێستا گردی مامە یارە ئاسوودەتر لە جاران، باوەشی بۆ مەزاری شاعیرە مەزنەكەی گرتووەتەوە، شاعیرێك كە هەرچەندە جەستەی لە ژێر خاكدایە، بەڵام ناو و پەیامەكەی، هەمیشە وەك بڵێسەی ئاگری نەورۆز بەسەر لوتكەی مامە یارەوە دەدرەوشێنەوە.