پشکی سلێمانی 20 ملیۆن لیترە و داوای زیادکردنی دەکرێت؛ هەر خێزانێک 100 لیتر نەوت وەردەگرێت

دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاونیشتمانیانی سلێمانی. فۆتۆ: ئەرشیڤ
دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاونیشتمانیانی سلێمانی. فۆتۆ: ئەرشیڤ

پووختەی هەواڵەکە

  • ڕۆژانى داهاتوو ڕێکارەکانى دابەشکردنى نەوتى سپى لە سلێمانی تەواو دەکرێت.

  • 20 ملیۆن لیتر نەوتى سپى بۆ سلێمانى دیاریکراوە.


بڕیارە سەرەتاى هەفتەى داهاتوو، ڕێکارەکانى دابەشکردنى نەوتى سپى لە سلێمانى تەواو بکرێت و 100 لیتر نەوت دەدرێت بە خێزانەکان. بەغداد بڕیاریداوە قۆناغ بە قۆناغ 50 ملیۆن لیتر نەوتى سپى بۆ هەرێمى کوردستان ڕەوانە بکات، بەڵام پێویستى هەرێمى کوردستان 269 ملیۆن لیترە.


سەلام عومەر، سەرپەرشتیارى نەوتى سپى لە بەڕێوەبەرایەتیى نەوت و کانزاکانى سلێمانى:

  • ڕۆژانى داهاتوو ڕێکارەکانى دابەشکردنى نەوتى سپى لەلایەن ئەو کۆمپانیایە تەواو دەکرێت کە نەوتەکە دەگوازێتەوە.

  • پاش گەیشتنى بە کۆگاکان، دەست بە دابەشکردنى دەکەین.

  • ڕێکارەکان و هەماهەنگى بۆ گواستنەوەى بە تانکەر کارى لەسەر کراوە.

  • بڕیارە 100 لیتر نەوتی بدرێـتە هەر خێزانێک .

  • نرخى ئەو 100 لیترە لەگەڵ کرێی گواستنەوەکەى، ڕۆژى یەکشەممەى داهاتوو یەکلایی دەکرێتەوە، کە بە چەند دەرێت بە هاونیشتمانییان.

  • داوایان کردووە پشکى سلێمانى لە 20 ملیۆن لیترەوە زیاتر بکرێت، چونکە پێداویستى پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانى گەرمیان و ڕاپەڕین، ئەگەر هەر خێزانێک 200 لیتر بێت، ئەوا 112 ملیۆن لیتری پێویستە.

ڕێکارەکانى گواستنەوەى 50 ملیۆن لیتر نەوتى سپى پێویستى بە ڕەزامەندیى هەرێمى کوردستان و عێراق هەیە لە ڕووى ئەمنی و کارگێرییەوە و پاش گەیشتنى نەوتەکەش بڕیارە ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنى بەسەر هاونیشتمانییاندا بکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، 1ـى ئەم مانگە، عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕیاریدا بە ناردنی 50 ملیۆن لیتر نەوتى سپى بۆ هەرێمى کوردستان، بە نرخى پاڵپشتیکراو، کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانیش ڕاسپێردرا، بە خێرایی ڕێکارە پێویستەکان بگرنەبەر بۆ دابەشکردنی بەشەنەوتی هەرێمى کوردستان.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

پاش 10 ڕۆژی دیکە؛ بەغداد نەوتی سپی دەگەیەنێتە هەرێمی کوردستان

Loading related news...