ڕووداوێکی هاتوچۆی سەخت لە کەرکووک ڕوویدا و حەوت کەس گیانیان لەدەستدا

پووختەی هەواڵەکە

  • لە ڕووداوێکى سەختی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای کەرکووک-هەولێر 7 کەس گیانیان لەدەستدا.

  • لە یەک هەفتەدا 10 کەس لە سنوورى پارێزگاى کەرکووک بە ڕووداوى هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە


لە ڕووداوێکى سەختی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگەى کەرکووک - هەولێر، 7 کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسى دیکە برینداربوون.


پەیامنێرى کەناڵ8 لە کەرکووک :

  • ڕووداوەکە لە نزیک شارەدێى پردێ ڕوویداوە .

  • کە تێیدا سێ ئۆتۆمبێل بەیەکیانداداوە.

  • حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسى دیکەش برینداربوون.

  • لە نێو ئەو کەسانەى گیانیان لەدەستداوە ژن و منداڵ هەیە و بریندارەکانیش ڕەوانەى نەخۆشخانە کراون و لە ژێر چاودێریى چڕى پزیشکیدان.

شایەتحاڵانی ڕووداوەکە لە باسی چۆنیەتی ڕووداوەکە دەڵێن، ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب بە سایدی هەڵەدا ڕۆشتووە و ئۆتۆمبێلێکی جۆری یارس لێی داوە و یارسەکەش لە کاردیلاکەی داوە و وەرگەڕاوە.

بەیانى ئەمڕۆش لە ڕووداوێکى هاتوچۆدا لە شەقامی پشتێنەیی کەرکووک، کەسێک گیانى لەدەستدا و چەند کەسێکى دیکەش برینداربوون.

لە حەوت ڕۆژدا 10 کەس

بەگوێرەى ئامارەکان، لە ماوەى یەک هەفتەدا 10 لە سنوورى پارێزگاى کەرکووک بەڕووداوى هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە، بەگوتەى پسپۆڕانى هاتوچۆ، هۆکارى سەرەکیی زۆربوونى ڕووداوەکان، بۆ تیژڕەوی و پابەندنەبوونى بەشێک لە شۆفێران بەڕێنماییەکانى هاتوچۆ دەگەڕێننەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

3 ڕووداوی هاتوچۆ لە سلێمانی و کەرکووک 3 گیانلەدەستدان و 5 برینداریان لێکەوتەوە

جەبار حسین

Fri Nov 13 2026

Loading related news...