سلێمانى بە چەندین چالاکى یادى 242 ساڵەى بونیادنانی دەکاتەوە

سلێمانى بە چەندین چالاکى یادى 242 ساڵەى بونیادنانی دەکاتەوە

00:00/00:00
[Undefined encoding]

پووختەى هەواڵ

  • لە سەرەتای ئەم مانگەوە چالاکییەکان بەبۆنەی یادی سلێمانییەوە دەستیانپێکردووە.

  • ئەمڕۆ چالاکییەکانی ساڵیادی دامەزراندنی سلێمانی لە بەردەرکی سەرا دەستپێدەکەن.

  • چالاکییەکانی بەردەرکی سەرا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبن.

  • چالاکییەکان، کۆنسێرت، نەمام ڕواندن، کۆڕ و پێشانگە و نمایشى فیلم لەخۆدەگرن.


لە سەرەتای ئەم مانگەوە چالاکییەکان بەبۆنەی یادی سلێمانییەوە دەستیانپێکردووە و شارەکە بووەتە گۆڕەپانی دەیان چالاکیی کولتووری، هونەری و زانستی و ئابووری و ژینگەیی، ئەمڕۆ چەندین چالاکیى جۆراوجۆر دەکرێن.


چالاکییەکان:

  • لە کاتژمێر 10ـی بەیانییەوە لە بەردەرکی سەرا بە بۆنەیەکی کولتووریی سێ ڕۆژە دەستپێدەکات و تاوەکو 10ـی شەو بەردەوام دەبێت.

  • لە بەرزاییەکانی سلێمانی پێشوازی لە پێشانگەی کتێب، فۆتۆ، خواردن، جلوبەرگی کوردەواری و براندە بەناوبانگەکان و چەندین چالاکیی دیکە دەکرێت.

  • ئێوارەکەشی بە کۆنسێرتی هونەرمەند پەیوەند جاف دەڕازێتەوە.

  • لە ماجدی مۆڵیش چەندین چالاکیی دیکە ڕێکخراون و کۆنسێرتی هونەرمەند لوقمان سەلیم بەڕێوەدەچێت.

  • لە لایەکی دیکەوە، مێژووی شار لە خانووی کولتووریی هاوشاریان لە گەڕەکی شێخانی کۆن دەگێڕدرێتەوە؛ نوسینگەی ئەندازیاریی 'ڤێرتێکس' وۆرکشۆپێک لەسەر تەلارسازیی کوردی بە میوانداریی د. کاوە دەستوورە ڕێکدەخات.

  • هەروەها، هیوا فاوندەیشن لە گەلەریی ئازاد شەوقی وەرزی نوێی بەرنامەی منداڵان بە وێنەکێشانی نەخشەی داهاتووی سلێمانی دەستپێدەکات و لە سینەما یەڵماز گونەی لە ئەمنە سوورەکەش، هەفتەفیلمی ئیتاڵی نمایش دەکرێت.

بۆنەکان تەنیا بە یەک ڕۆژ کۆتاییان نایەت

  • ڕۆژی 15ـی تشرینی دووەم، هەڵمەتی نەمامچاندن لە قوتابخانەکان، 'کۆڕی گۆیژە' لە پەیمانگەی نیشتمان بەڕێوەدەچێت.

  • دیداری زانکۆی سلێمانی بۆ چارەسەر و پاراستنی ئالوودەبووان و چالاکیی هونەریی زیاتر لە 60 ناوەندی پەروەردەیی لە فاملی مۆڵ بەڕێوەدەچن.

  • ڕۆژی دواتر و لە 16ـی مانگدا، بینەرانی سینەما لە هۆڵی سینەما سالم دەبنە میوانی فیلمی دۆکیۆمێنتاریی (سلێمانی و سیدنی)ـی دەرهێنەر عەتا عوسمان.

  • لە درێژەی یادەکەدا، سلێمانی لە 17 تاوەکو 19ـی مانگ میوانداریی چوارەمین سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتیی شێرپەنجە دەکات و لە 18ـی مانگیشدا فێستیڤاڵی شاری بابان بەڕێوەدەچێت.

ڕۆژی 21ـی ئەم مانگەش کۆڕبەندی ئاشتیی گەنجان و لە 22ـی تشرینی دووەمدا کۆڕبەندی هاوکاری و وەبەرهێنانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

کەناڵ8

Sat Nov 14 2026

Loading related news...