دیلان غەفور: یاساى گەڕاندنەوەى موڵک و ماڵ جێبەجێ دەکرێت

دیلان غەفور، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق
دیلان غەفور، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق

دیلان غەفور، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بە کەناڵ8ـى راگەیاند، دڵنیایی دەدەنە جوتیاران کە یاساى گەڕاندنەوەى موڵک و ماڵ، قۆناغى زۆر باشى بڕیوە و یاساکە بە دڵنییایەوە جێبەجێ دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە بودجەى پترۆدۆلارى کەرکوک قەرەبووى جوتیاران دەکرێتەوە، کە بەگوێرەى یاساکە دەبێت زەوییە کشتوکاڵییەکان بۆ خاوەنى رەسەنى خۆیان بگەڕێنەوە".

دیلان غەفوور راشیگەیاند، بەربەستە گەورەكە تێپەڕێندراوە و لەبارەی قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی ماددەی 140یش گوتی، "دەمانەوێت جوتیارە عەرەبەكانیش قەرەبوو وەربگرن".

ئەوە لەکاتێکدایە رۆژى یەکشەممە 25ـى ئایار، یەکەم کۆبوونەوەى لیژنەى نوسینەوەى رێنماییەکانى یاساى گەڕاندنەوەى موڵک و ماڵ بە ئەندامێتیى وەزارەتەکانى داد، دارایى، کشتوکاڵ و نوێنەرى یاسایى پارێزگاى کەرکوک لە ئەمیندارێتیى گشتیى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق ئەنجامدرا.