
زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8 کە وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەیەوێت پێش ناردنی ڕەشنووسی بودجەی 2027 بۆ پەرلەمان، کۆتایی بە ناکۆکییە داراییەکانی لەگەڵ هەولێر بهێنێت. فالح ساری داوای کردووە لەم هەفتەیەدا شاندێکی هەرێم بچنە بەغداد تاوەکو لەسەر پشکی تەرخانکراو و شایستە داراییەکان بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە 21ی ئابی ڕابردوو لیستی داواکارییەکانی ڕەوانەی بەغداد کردووە. داواکارییەکان بریتین لە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران، بەهەمیشەییکردنی مامۆستایان و کارمەندانی گرێبەست، و خەرجکردنی شایستە داراییەکانی خانەنشینان. هەروەها هەرێم داوای دابینکردنی بودجەی تایبەت بۆ دەرمان و پێداویستی تەندروستی لەگەڵ بودجەی وەبەرهێنان بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان دەکات، کە بڕیارە لە کۆبوونەوەکانی ئەم هەفتەیەدا لەگەڵ لایەنی فیدراڵ یەکلا بکرێنەوە.
وەزارەتی دارایی عێراق لیستی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دەوێت
بودجەی 2027ـی عێراق؛ ڕێککەوتنی نوێی حەلبووسی و وەزیری دارایی
مەزهەر محەممەد ساڵح: هەماهەنگیی نێوان هەرێم و بەغداد داهاتی نانەوتی و سەقامگیریی ئابووری زیاد دەکات
زانیارییەکانی کەناڵ8؛ هەرێم و بەغداد بۆ جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا کۆنووسێکیان واژۆکرد