
حکومەتی عێراق ڕووبەڕووی کورتهێنانێکی دارایی گەورە دەبێتەوە لە بودجەی 2027دا، چونکە نزیکەی نیوەی بودجە 200 تریلیۆنییەکە وەک کورتهێنان ئەژمار کراوە. هەیبەت حەلبووسی و فالح ساری لە هەوڵدان پێش گەیشتنی ڕەشنووسەکە بۆ پەرلەمان، میکانیزمێک بۆ جێگیرکردنی مووچە و خەرجییەکانی دەوڵەت بدۆزنەوە.
هەرێمی کوردستان جەخت لە وەرگرتنی پشکی شایستەی خۆی دەکاتەوە کە 14.1%ـی کۆی بودجەکەیە و دەکاتە نزیکەی 25 تریلیۆن دینار، لایەنی کوردی تەنیا وەرگرتنی مووچە ڕەت دەکاتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە عێراق 90% پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت و دابەزینی نرخ و ناسەقامگیری گەرووی هورمز مەترسی گەورەی لەسەر داهات دروست کردووە. بۆ چارەسەرکردنی ئەمەش، عێراق هەوڵ دەدات لەرێگەی بەندەری بانیاس و فرۆشتنی 1 ملیۆن بەرمیل نەوت بە تورکیا، کاریگەرییە نەرێنییەکان کەم بکاتەوە.
مەزهەر محەممەد ساڵح: نرخی نەوت لە بودجەی 2027دا 50 بۆ 60 دۆلار دەبێت
وەزارەتی دارایی عێراق لیستی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دەوێت
بودجەی 2027ـى عێراق؛ کورتهێنانێکی 100 تریلیۆن دیناری و مەترسییەکانی سەر نەوت