
بەگوێرەی زانیارییەک، کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، کەیفی خۆشناو، گوتەبێژی بازاڕی دراو لە هەولێر گوتی، دۆلار بەپێی پێویست لە بازاڕەکاندا بوونی هەیە، بەڵام بەهۆی زیادبوونی خواستی بازرگانان بۆ حەواڵەکردن، نرخی 100 دۆلار گەیشتووەتە 159 هەزار و 250 دینار.
نەبیل مەرسومی، شارەزای ئابووریی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە کە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت و بڵاوبوونەوەی پڕوپاگەندەی زۆر، بازاڕەکان شێواویان پێوە دیارە و چاوەکان لەسەر گەیشتنی فڕۆکەی دۆلاری کاشن بۆ بانکی ناوەندی. هاوکات کەیفی خۆشناو ڕوونکردنەوەی داوە کە زۆرینەی ئەوانەی دۆلار لە بازاڕ دەکڕن بازرگانانن، ئەگەر حکومەت بە نرخی فەرمی دۆلاریان پێبدات خواست کەمدەبێتەوە و دینار بەرزدەبێتەوە، هاوکات جەختی لەوەش کردووەتەوە کە دەبێت هەمووان پاڵپشتی لە بەهای دینار بکەن، چونکە فەرمانبەران و خانەنشینان مووچەکانیان بە دۆلارە و زەرەرمەندی یەکەمی دابەزینەکەن.
بڕیارە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی واشنتن بکات و لە نێوان 22 تاوەکو 28ـی ئەیلوول بەشداری لە کۆبوونەوەی لوتکەی خولی 81ـەمینی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بکات و وتاری عێراق پێشکەش بکات. لە چوارچێوەی سەردانەکەدا بڕیارە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە؛ بەهۆی ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا پاڵپشتی لە کابینەکەی دەکات و چەندین گرێبەستیش لە بواری وزەدا لە نێوان هەردوو وڵات واژۆ کراون، پێشبینی دەکرێت ئەم سەردان و دیدارە لە ڕۆژانی داهاتوودا ببێتە هۆی بەهێزکردنی بەهای دینار.
بەهای 100 دۆلار گەیشتە 158 هەزار دینار
بەهاى دینار لە هەشت مانگى ڕابردوو بەرامبەر دۆلار ناجێگیر بووە


.jpg)