
بەهاى دینار بەرامبەر دۆلار ناجێگیرە و لە سەرەتاى ئەمساڵ تاوەکو ئێستا بۆ هەر 100 دۆلارێک 10 هەزار دینار دابەزین و بەرزبوونەوەى بەخۆییەوە بینیووە، لەبەرئەوە زۆر بەوردى بۆتان باس بکەین بزانین ئەم ناجێگیرییە زۆرە بۆ لە بەهاى دینار بەرامبەر دۆلارى ئەمریکى ڕوودەدات.
ئەم ناجێگیرییە چییە، عەلى زەیدى پاش نزیکەى پێنج مانگ لە وەرگرتنى حکومەتى عێراق هێشتا نەیتوانیوە سەقامگیری بۆ بەزاڕی دراو بە تایبەتی دینار بگەڕێنێتەوە، چونکە لە بنەمادا پێویستە حکومەت و بانکى ناوەندیی عێراق کۆنتڕۆڵى سیاسەتى نەختینەیى و دراو بکەن لە عێراق، ئەو جیاوازیە زۆرەى لە نێوان نرخى فەرمى و بازاڕ هەیە کە نزیکەى 25 هەزار دینارە بۆ هەر 100 دۆلارێک کەمبکەنەوە.
هەروەها سیستمى ئەسیکۆدا کە لە سەرەتاى ئەمساڵەوە لە عێراق جێبەجێ دەکرێت و بازرگانانى عێراق دۆلار بە نرخى فەرمى وەردەگرن کە 132 هەزار دینارە، بەڵام لە بازاڕى دراوى عێراق لە بەغداد و بەسرە و پارێزگاکانى دیکە هاوشێوەى بەهاى دینار بەرامبەر دۆلار هاوشێوەى هەرێمى کوردستانە.
ئەم دۆخەى دراوى عێراقى تێدایە دەرهاویشتەى ئەو جەنگەیە کە ماوەى شەش مانگ زیاترە ئەمریکا و ئیسرائیل بەرامبەر ئێران گرتوویانەتەبەر، چونکە کاریگەرى لەسەر دۆخى ئابووریى عێراق هەیە.
کشانەوەى هێزەکانى هاوپەیمانان کە بڕیارە30 ـى ئەیلوول عێراق جێبهێڵن بە یەکێکى دیکە لە هۆکارەکانى دابەزینى بەهاى دینار دادەنرێت، بەڵام هۆکارى ڕاستەوخۆ و کاریگەر لە سەر دابەزینى دینارى عێراقى، کورتهێنانى دارایی عێراقە لە کەمبوونەوەى فرۆشتنى نەوتەکەى.
عێراق لە سەرەتاى جەنگى ئێران بە بەهاى یەک ملیار و 200 ملیۆن دۆلار لە مانگێکدا نەوتى دەفرۆشت، بەهۆى داخستنى گەرووى هوورمز خەرجیی مانگانەى تەنیا بۆ مووچە حەوت تریلیۆن و 750 ملیار دینار بووە، بێجگە خەرجییەکانى دیکەى کە مانگانە پێویستى بە نزیکەى 8 ملیار دۆلار هەیە بۆ مووچەو خەرجییەکانى دیکەى.
عێراق لە مانگى تەمووز، 70 ملیۆن بەرمیل نەوتى فرۆشتووە بە داشکاندنى 27 بۆ نزیکەى 30 دۆلار، عێراق لە پێش جەنگى ئێران ڕۆژانە 100 بۆ 105 ملیۆن بەرمیل نەوتى فرۆشتووە، گەیشتنەوە بەو بڕە کاتى دەوێت تاوەکو ئەو کاتەى جەنگى ئێران کۆتایی دێت و گەرووى هوورمز دەکرێتەوە، هاوکات عێراق لە سەروبەندى ئامادەکردنى پڕۆژە بودجەى 2027 کە بە بودجەى پڕۆگرام و دەرئەنجام ناودەبرێت، پێشبینى کراوە بودجە نزیکەى 170 تریلیۆن دینار بێت، تاوەکو پەسەندکردنى پڕۆژەیاساى بودجە بەهاى دینار چاوەڕوان دەکرێت بە ناجێگرى بمێنێتەوە و پێشبینى دەکرێت تاوەکو پەسەندکردنى بودجەى 2027ـى عێراق و کۆتایی هاتنى جەنگى ئێران، ئەوکات بەهاى دینار بەرامبەر دۆلار هەنگاو بە هەنگاو تاوەکو ڕادەیەک جێگیر و سەقامگیرى بەخۆیەوە ببینێت.
ڕێککەوتنى هەولێر و بەغداد لەسەر ئەسیکۆدا بکرێت بەهاى دینار بەرزدەبێتەوە
بودجەی 2027ی عێراق؛ کورتهێنانێکی 100 تریلیۆن دیناری و مەترسییەکانی سەر نەوت
پاش پیرۆزبایی ترەمپ لە عەلی زەیدی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەرزبووەتەوە
ڕاوێژکاری سوودانی: ناجێگیریی بەهای دۆلار کاتییە؛ مەترسی لەسەر نرخەکان نییە


