خۆپیشاندانی خوێندکارانی ئامادەیی لە سەرتاسەری فەرەنسا بەردەوامە

شێوە عومەر 1 کاتژمێر پێش ئێستا
خوێندکارانى ئامادەییەکانى فەرەنسا لەشەقامەکان خۆپیشاندان دەکەن
خوێندکارانى ئامادەییەکانى فەرەنسا لەشەقامەکان خۆپیشاندان دەکەن

پووختەى هەواڵەکە

  • خۆپیشاندانی خوێندکارانی ئامادەیی لە فەرەنسا بەردەوامە.
  • خوێندن لە نزیکەی 500 خوێندنگەی فەرەنسا بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە ڕادەگیرێت.
  • نزیکەی 5,000 کەس لە خۆپیشاندانەکانی فەرەنسا دەستگیرکراون.

ئێدوارد جێفرەی، وەزیری پەروەردەی فەرەنسا ڕایگەیاند، بەهۆی نیگەرانیی ئەمنییەوە، خوێندن لە نزیکەی 400-500 ئامادەیی، بە تەواوی یان بەشێکی ڕادەگیرێت.


کاردانەوەى خۆپیشاندەران

  • لە سەرەتای ناڕەزایەتییەکانەوە، 24 خوێندنگە سوتێنراون یان تاڵان کراون.
  • 78 کارمەندی پەروەردە، کە بەشێکیان بەڕێوەبەری خوێندنگەکانن بریندرابوون.
  • خۆپیشاندانی خوێندکاران، لە 17ـی ئەیلوول، لە خوێندنگەیەکی پاریسەوە دەستیپێکرد.
  • هەفتەی ڕابردوو خۆپیشاندانەکە فراوان بوو وە سەرتاسەری وڵاتەکەی گرتەوە.
  • خوێندکارانى خۆپیشاندەر: کاتژمێرەکانی خوێندنیان لە قوتابخانە زۆر درێژن، بارودۆخی ناو پۆلەکان گونجاو نین و ژمارەی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن کەمن.

بۆچوونى حکومەتى فەرەنسا

حکومەت داواکاریی خوێندکاران بە ڕەوا دادەنێت، بەڵام سەرکۆنەی خۆپیشاندانەکانی کردووە کە بە "توندوتیژیی شارستانی" ناوی بردووە.

خوێندکارانى خۆپیشاندەر چى دەڵێن؟

لە هەندێک ناوچە توندوتیژی لە نێوان خوێندکاران و پۆلیسدا ڕوویدا، خوێندکاران پۆلیسیان تۆمەتبار کردووە بە بەکارهێنانی هێزی زیادەڕۆ و بریندارکردنیان لە ڕێگەی تەقاندنی بەردەوامی گازی فرمێسکڕێژ بۆ بڵاوەپێکردنیان.

زیاتر لە پێنج هەزار کەس، کە 85%ـیان خوار تەمەنی یاسایین لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە دەستگیرکراون.

شێوە عومەر

1 کاتژمێر پێش ئێستا