فەڕەنسا لەبەردەم شەپۆلێکی ناڕەزایەتیدا؛ خوێندکاران و سەندیکاکان شەقامەکانی پاریس دەهەژێنن

یەسنا ئومێد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
خۆپیشادنانی خوێندکاران لە فەڕەنسا
خۆپیشادنانی خوێندکاران لە فەڕەنسا

پووختەی هەواڵەکە

  • چاوەڕوان دەکرێت نزیکەی 40  هەزار کەس بێنە سەر شەقامەکانی پاریس
  • خۆپیشاندانی خوێندکارانی فەڕەنسا فراوان دەبێت

دوای ئەوەی سەندیکاکانی بازرگانیی فەڕەنسا دەنگی خۆیان خستە پاڵ خوێندکارەکانی ئەو وڵاتە، چاوەڕواندەکرێت بە دەیان هەزار کەس ئەمڕۆ بێنە سەر شەقامەکانی پاریس و داوای باشترکردنی دۆخی ژیانیان بکەن.


چیرۆکەکە چییە؟

  • لە کۆتاییەکانی مانگی ئەیلوولەوە خۆپیشاندانی خوێندکارانی تەمەن 15 بۆ 17 ساڵ لە پاریس دەستیپێکردووە.
  • خوێندکاران ڕەخنە لە کەمیی ژمارەی مامۆستا، زۆریی ئەرکەکانی سەریان و خراپیی کوالێتیی باڵەخانەی قوتابخانەکانیان دەگرن.
  • بەشی زۆری خۆپیشاندانەکان تاوەکو ئێستا بە شێوەیەکی ئاشتییانە چەند دانەیەکیش بە توندوتیژی لە فەڕەنسا بەڕێوەچوون.
  •  تەنیا هەندێک لە خوێندکارەکان ئاگریان کردووەتەوە و لەگەڵ پۆلیس کەوتوونەتە پێکدادان.
  • حکومەتی فەڕەنسا: 215 خوێندکار و 715  پۆلیس برینداربوون، ئەمە جگە لەوەی خوێندکارێکی 15 ساڵ بەسەختی برینداربوون لەکاتی پێکدادانەکان و دەستی لە دەستداوە.

ئایا خۆپیشاندان سەری ماکرۆن دەخوات

دەربڕینی ناڕەزاییەکان بەر لە چەند مانگێک دێت بەر لە هەڵبژاردنەکانی 2027  بۆ دیاریکردنی سەرۆکی داهاتوو و شوێنگرەوەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی ئێستای فەڕەنسا.

ئێستا خوێندن لە 589 خوێندنگە و 32 زانکۆ لە فەرەنسا ڕاگیراوە، چاوەڕوانیش دەکرێت ئەمڕۆ 20 بۆ 40 هەزار کەس بێنە سەر شەقامەکانی پاریس.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

خۆپیشاندانی خوێندکارانی ئامادەیی لە سەرتاسەری فەرەنسا بەردەوامە

یەسنا ئومێد

1 کاتژمێر پێش ئێستا