دوێنێ لە تاران و ئەمڕۆ لە پاریس؛ باڵیۆزى ئێران لە فەرەنسا بانگهێشت کرا

بەهزاد ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
خۆپیشاندانى خوێندکارانى فەرەنسا بەردەوامى هەیە
خۆپیشاندانى خوێندکارانى فەرەنسا بەردەوامى هەیە

پووختەى هەواڵەکە

  • لەسەر خۆپیشاندانەکانى فەڕەنسا کێشە دەکەوێتە نێوان پاریس و تاران.
  • فەرەنسا: دەسەڵاتدارانی ئێران زانیاریی چەواشەیان لەسەر خۆپیشاندانەکان بڵاوکردووەتەوە.

پاسکال کۆنفاڤرۆ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، ڕایگەیاند، باڵیۆزی ئێران ئاگادارکراوەتەوە، سەبارەت بەو بابەتانەی بە شێوەی ئۆنلاین لە ڕووپەڕە فەرمییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاوکراونەتەوە، کە ئەو بە "ناڕاست" ناویبردن و گوتیشی "ئەوە بە تەواوی قبوڵنەکراوە و بانگهێشتکردنی باڵیۆزەکەشیان لە تاران بێ بنەما بووە".


پەیامى فەرەنسا بۆ دەسەڵاتدارانى تاران و تێکچوونى پەیوەندییەکان

  • پێویستە ئەم وروژاندنە شەرمەزارکەرانە بوەستێنن.
  • ماوەی چەند مانگێکە پەیوەندییەکانی نێوان فەرەنسا و ئێران ئاڵۆزیی تێکەوتووە.
  • هەردوو وڵات لە مانگی ئابى رابردوودا چەند دیپلۆماتکارێکی یەکدیان لە وڵاتەکانیان دەرکرد.
  • دواین هەنگاوی ئێران، بانگهێشتکردنی باڵیۆزەکەیان بوو لە تاران.
  • هۆکاری بانگهێشتکردنەکەش ئەوەبوو، گوایە "فەرەنسا مامەڵەی توندوتیژ لەگەڵ خوێندکارانی خۆپیشاندەری وڵاتەکەیدا دەکات و مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکات".

    ئەمە لە کاتێکدایە لە کۆتاییەکانی ساڵی پاردا خۆپیشاندانی بەرفراوانی دژ بە حکومەت لە ئێران بەڕێوەچوون و بە گوتەی دەسەڵاتدارانی تاران زیاتر لە سێ هەزار کەس لەم ڕووداوانەدا کوژراون کە تاران بە "گێرەشێوێن و بەکرێگیراو"ـی داناون بەڵام بە قسەی بەرپرسانی ئەمریکا ژمارەکە زۆر زیاترە و نزیکەی لە 50 هەزار کەس.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

ئێران لەبارەى خۆپیشاندانى خوێندکاران باڵیۆزی فەڕەنساى لە تاران بانگێشت کرد

ترەمپ: ئەوەی لە فەرەنسا ڕوودەدات هۆکارەکەی ئیسلام و کۆچبەرانە

بەهزاد ئەحمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا