ترەمپ: ئەوەی لە فەرەنسا ڕوودەدات هۆکارەکەی ئیسلام و کۆچبەرانە

بەهزاد ئەحمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ترەمپ: ئەوەی لە فەرەنسا ڕوودەدات هۆکارەکەی ئیسلام و کۆچبەرانە
ترەمپ: ئەوەی لە فەرەنسا ڕوودەدات هۆکارەکەی ئیسلام و کۆچبەرانە

پووختەى هەواڵەکە

  • دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی ناڕەزایەتی خوێندکارانی فەرەنسا ڕایگەیاند: "ئەوەی لە فەرەنسا ڕوودەدات هۆکارەکەی ئیسلام و کۆچبەرانن.
  • ترەمپ: ئەوە هیچ نییە جگە لە کۆنتڕۆڵ دەرچوونی کۆچبەریی لەو وڵاتە و هیچ پەیوەندییەکی بە گرفتەکانی خوێندنەوە نییە.

سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی ترووس خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی فەرەنسای بە "کۆچی بەکۆمەڵی لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە" ناوبرد و گوتیشی: "ئیسلام دەیەوێت دەست بەسەر وڵاتێکدا بگرێت، کە سەردەمانێک مەزن بوو".


قسەکانى ترەمپ و دژوارى دۆخى ناوخۆى فەرەنسا

  • ئەم قسانەی سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدایە، سێشەممە فەرەنسا ڕۆژێکی بەرفراوانی ناڕەزایەتی خوێندکارانی بەخۆیەوە بینی.
  • لە چەند شارێک پێکداهەڵپژانی توند لە نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران ڕوویداوە.
  • سێباستیان لێکۆرنو، سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا چەپە توندڕەوەکانی تۆمەتبار کرد بە دەستتێوەردان لە خۆپیشاندانەکان و هەوڵدان بۆ نانەوەی ئاژاوە.

بەڵێنەکانى سەرۆکوەزیران

لێکۆرنو بەڵێنیدا داواکاریی خوێندکاران چارەسەر بکات، لەوانە پڕکردنەوەی کەموکوڕیی نەبوونی مامۆستا، پێداچوونەوە بە کاتەکانی خوێندن، درێژکردنەوەی پشووەکانی نیوەڕۆ و ئەنجامدنای هەڵسەنگاندنی پێویست بۆ نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە کۆنەکان.

سەرۆکى فەرەنسا چى دەڵێت؟

لە لایەکی دیکەوە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لەگەڵ وەزیرەکانی حکومەتی وڵاتەکەی کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی ئەو قەیرانەی بەرۆکی وڵاتەکەیانی گرتووە، کە بووەتە هۆی پەککەوتنی خوێندن لە سەدان خوێندگەی وڵاتەکە، ئەمە جگە لە برینداربوونی سەدان خۆپیشاندەر و پۆلیس و دەسگیرکردنی زیاتر لە شەش هەزار کەس.

دەربڕینی ناڕەزاییەکان بەر لە چەند مانگێک دێت بەر لە هەڵبژاردنەکانی 2027 بۆ دیاریکردنی سەرۆکی داهاتوو و شوێنگرەوەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی ئێستای فەڕەنسا.

ئێستا خوێندن لە 589 خوێندنگە و 32 زانکۆ لە فەرەنسا ڕاگیراوە، چاوەڕوانیش دەکرێت ئەمڕۆ 20 بۆ 40 هەزار کەس بێنە سەر شەقامەکانی پاریس.

زیاتر لە پێنج هەزار کەس، کە 85%ـیان خوار تەمەنی یاسایین لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە دەستگیرکراون.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

خۆپیشاندانی خوێندکارانی ئامادەیی لە سەرتاسەری فەرەنسا بەردەوامە

فەڕەنسا لەبەردەم ناڕەزایەتیدا؛ خوێندکاران شەقامەکانی پاریس دەهەژێنن

بەهزاد ئەحمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا