ماکرۆن: هیچ لێخۆشبوونێک بۆ ئاژاوەگێڕان نییە و دەبێت باجی وێرانکارییەکان بدەن
محەمەد عەلی 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەی هەواڵەکە
- ماکرۆن: هیچ شتێک پاساو بۆ توندوتیژیی بێ ئەندازەی خۆپیشاندانەکان ناهێنێتەوە
- وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا: ڕۆژی شەممە دوو هەزار کەس لە خۆپیشاندەران دەستگیرکراون
- وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا: نزیکەی هەزار پۆلیس و کارمەندی هێزە ئەمنییەکان بریندار بوو.
ئیمانوێل ماکرۆن، لە وتارێکدا بۆ گەلی وڵاتەکەی، ئاماژەی بەوەکرد، هەمووان هەست بە تووڕەیی و شەرمەزاری دەکەن و بەپێویستی زانی جیاوازی بکرێت لەنێوان ئەو خۆپیشاندەرانەی داواکاریی ڕەوایان هەیە لەگەڵ ئەوانەی کە وێرانکاریی و تاڵانی دەکەن.
ماکرۆن توڕەیە
- ماکرۆن: ئەوانەی کاری تێکدەرانەیان کردووە دەبێت باجەکەی بدەن.
- بەڵێنیشی دا حکومەت هیچ سازشێک بەرامبەر بەوانەی ئاژاوەگێڕییان کردووە، ناکات.
- "هیچ شتێک پاساو بۆ ئەو توندوتیژییە بێوێنە و بێ ئەندازەیە ناهێنێتەوە و هیچ شتێکیش لێخۆشبوون ناهێنێتە ئاراوە".
- بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکشارەوانییەکاندا بڕیاری پێویست بۆ پاراستنی شارەکان، باڵەخانە گشتیی و بازرگانییەکان دەدەن.
- "بینینی شەقامەکانی شارەکانمان بەوشێوەیە کە ڕووبەڕووی تاڵانی بووەتەوە مایەی نیگەرانییە".
- بەڵێنی پشتیوانیشی بەو شوێنکارە بازرگانییانە دا کە زیانیان بەرکەوتووە.
- داوای لە لۆرانت نونێز، وەزیری ناوخۆی وڵاتەکەی کردووە. ڕێکاری پێویست بگرێتەبەر، بەتایبەت لەبارەی کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگری.
وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە نزیکەی دوو هەزار و 400 کەس لە فەڕەنسا دەستگیرکراون و نزیکەی هەزار پۆلیس و کارمەندی هێزە ئەمنییەکان بریندار بوون، کە برینی حەوتیان سەختە.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
فەڕەنسا و خۆپیشاندان؛ پەیکەر و دامەزراوە مێژووییەکان بەئامانج گیراون
محەمەد عەلی
1 کاتژمێر پێش ئێستا