فەڕەنسا و خۆپیشاندان؛ پەیکەر و دامەزراوە مێژووییەکان بەئامانج گیراون

حەسەن فەلاح 54 خولەک پێش ئێستا
  • بەنزیکەی یەک مانگە خۆپیشاندانی خوێندکاران سەرانسەری فەڕەنسای گرتووەتەوە
  • خۆپیشاندانی ئاشتەواییانە گۆڕاوە بۆ کاری تێکدەرانە و گرژی و ئاڵۆزی دروستبوون
  • خۆپیشاندەران پەیکەر و دامەزراوە مێژووییەکانیان کردووەتە ئامانج

دیارترین ئەو شوێنەوار و دامەزراوانەی کراونەتە ئامانج:

  • دامەزراوە مەدەنییەکان
  • شارەوانییە مێژووییەکان
  • سیمبولە نیشتمانییەکان

دیارترین ئەو دامەزراوانەی زیانی گەورەیان پێ گەیشتووە:

  • باڵەخانەی شارەوانیی لەمۆجز: لەناوچوونی باڵەخانەیەکی تەلارسازی، کە تەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە 140 ساڵ لەمەوبەر و بە یەکێک لە دیارترین پێگە مێژووییەکانی شارەکە دەستنیشان کراوە
  • نوسینگەی گەشتیاریی لیۆن: تەمەنی 174 ساڵە و سووتێنراوە، پەیکەر و تەلارسازیی مێژوویی لەخۆدەگرێت
  • باڵەخانەی شارەوانیی مارسیلیا: دووچاری تێکدان و تاڵانکاریی بووەتەوە، تەمەنی 353 ساڵە و شێوازی تەلارسازیی بارۆکی هەیە و بە مۆنیۆمێنتێکی نیشتمانیی دەستنیشان کراوە

پاش سەرکەوتنی شۆڕشی فەڕنسا لە کۆتاییەکانی سەدەی 18ی زایینی، "ماریان" کە خانمێکی قەشەنگە و هێما و سیمبولە بۆ سەرکەوتنی شۆڕش و ئازادی، ئێستا پەیکەر و شوێنەوارەکانی کراونەتە ئامانج.


ئەوەی پێویستە لەبارەی خۆپیشاندانەکانەوە بیزانیت:

  • خوێندکار، گەنج و هەرزەکاران ڕۆڵی سەرەکییان هەیە لە ڕێکخستنیدا
  • دەرئەنجامی نەبوونی خزمەتگوزاریی گشتی، بەرزبوونەوەی تێچووی ژیانی ڕۆژانە و پاشخانی ئاڵۆزی سیاسیی وڵاتەکەیە
  • ڕەخنەکان ئاڕاستەی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی وڵاتەکە و حکومەتەکەی دەکرێن
  • ماوەی مانگێکە بەردەوامە و زیانگەیاندن بە دامەزراوەکان بەردەوامییان هەیە
  • 17ی تشرینی یەکەم سەختترین ڕۆژی خۆپیشاندانەکە بووە تاوەکو ئێستا
  • بەنزیکەی یەک ملیۆن کەس لە سەرانسەری فەڕەنسا بەشدارن

قەیرانە پەروەردەییەکان:

  • کەمبوونەوەی ژمارەی مامۆستا
  • زیادبوونی ژمارەی خوێندکار بۆ هەر پۆلێک
  • نەبوونی خزمەتگوزاریی لە ناوەندەکانی خوێندن
  • نەبوونی شێوازێکی شیاو بۆ وەرگرتنی خوێندکار لە زانکۆکان

قەیرانەکانی وزە و دارایی:

  • کەمکردنەوەی بودجەی وەزارەتەکان
  • کەمکردنەوەی موچە
  • کەمکردنەوەی خزمەتگوزارییە گشتییەکان
  • بەرزبوونەوەی نرخی وزە و سووتەمەنی

ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییە و ئەم پێشهاتە کاریگەریی سەرەکیی لەسەر دروستدەکات.

چاودێران

ئەم قەیرانە کولتوورییانەی فەڕەنساش بزانە:

سەرۆکی مۆزەخانەی لوڤەر: دۆخمان خراپە

دڵۆپەکردنی مۆزەخانەی لوڤەر بەردەوامە

لوڤەر بە بەرزکردنەوەی نرخ هەوڵ بۆ چاکسازیی دەدات

حەسەن فەلاح

54 خولەک پێش ئێستا