لوڤەر بە بەرزکردنەوەی نرخ هەوڵ بۆ چاکسازیی دەدات
مۆزەخانەی لوڤەر گۆڕانکاریی لە نرخی بلیتەکانی دەکات و گەشتیارە بیانییەکانی کردووەتە ئامانج.
بەرزکردنەوەی نرخ بۆ بیانییەکانە
ئێستا نرخی یەک بلیتی چوونە ژوورەوەی مۆزخانەی لوڤەر لە پاریس، 22 یۆرۆیە بۆ سەردانیکەرە ئەمریکی، بەریتانی و چینییەکان، بەڵام لە پلانی نوێدا و بۆ ساڵی داهاتوو، سەرپەرشتیارانی ئەم مۆزەخانەیە، بڕیاریان داوە، بەڕێژەی %45 نرخی ئەم بلیتە بۆ بیانییەکان بەرزبکەنەوە.

ملیۆنان یۆرۆی زیاتر کۆدەکاتەوە
ساڵی داهاتوو نرخی چوونەژوورەوە و بلیتی مۆزەخانەی لوڤەر دەبێت بە 32 یۆرۆ بۆ ئەوانەی هەڵگری ڕەگەزنامەی یەکێتیی ئەوروپا نین، لە ناوەڕۆکی ڕاپۆرتە نوێیەکەیاندا ئاماژە بەوە دراوە، ئەم گۆڕانکارییە، 20 ملیۆن یۆرۆی زیاتر دەخاتە سەر داهاتی ساڵانەی مۆزەخانەکە.

پارەکە بۆ نۆژەنکردنەوەیە
چاودێران دەڵێن، ئەم گۆڕانکارییە پاش ڕووداوی تاڵانکارییەکە دێت، سەرپەرشتیاران دەیانەوێت لەڕێگەی گرانکردنی بلیتەوە، نۆژەنکردنەوەی زیاتر بکەن و پارەی پێویستیان دەستبکەوێت بۆ بەهێزکردنی ژێرخانە جیاوازەکانی مۆزەخانەکە.

04/12/2025