سەرۆکی مۆزەخانەی لوڤەر: دۆخمان خراپە
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
سەرۆکی مۆزەخانەی لوڤەر، لەبەردەم ئەندامانی سیناتی وڵاتەکەیدا، بە ڕاشکاوی، دۆخی ئاڵۆز و نالەباری مۆزەخانەکەی بۆ هەمووان ڕوون کردەوە.
"پەتەکە دەپچڕێت"
بە گوتەی کریستۆف لێریبۆلت سەرۆکی مۆزەخانەی لوڤەر لە پاریس، "دۆخی مۆزەخانەکە نالەبارە و لە بەردەم پچڕانی پەتە ڕاگرەکەیدایە."

کەلێنی ئەمنی هەیە
لێریبۆلت ئەم قسانەی بۆ ئەندامانی سیناتی فەڕەنسا کردووە، بەو ئومێدەی کار بکەن بۆ تەرخانکردنی بودجەیەک بۆ نۆژەنکردنەوەی هۆڵەکان و پڕکردنەوەی هەموو ئەو کەموکورتییانەی بەرۆکی مۆزەخانەکەیان گرتووە و لە کەلێنی ئەمینی و مەترسی لەناوچوونی پارچە گرانبەها و دەگمەنەکان دەستنیشان کراون.
حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا