دڵۆپەکردنی مۆزەخانەی لوڤەر بەردەوامە

لە ڕۆژانی ڕابردوودا و لەگەڵ بارینی باران لە پاریس، بۆ جارێکی دیکە، هۆڵەکانی مۆزەخانەی لوڤەر دڵۆپەی ئاویان بەخۆوە بینی و بەهۆیەوە یەکێک لە تابلۆ کۆنەکان زیانی بەرکەوتووە.

تابلۆکە سەدەی 19 دروستکراوە

لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2025، لەگەڵ تاڵانکارییەکەی هۆڵی شاهانەیی لوڤەر، کێشەی دڵۆپە و کەمیی خزمەتگوزاریی مۆزەخانەکە زەقتر بووەوە.

ئێستا، بەهۆی لێچوون و دڵۆپەی یەکێک لە ئاوەڕۆکانی ناو بنمیچی مۆزەخانەکە، تابلۆیەکی هونەریی سەدەی 19، کە لەلایەن چارلس ماینەری شێوەکار لەسەر دیوارێکی مۆزەخانەکە کێشراوە، زیانی بەرکەوتووە و شێوەکەی تێکچووە.

"گەندەڵیی بەڕێوەبردنە"

گەرچی ئێستا دڵۆپەی مۆزەخانەکە کۆنتڕۆڵ کراوە، بەڵام چاودێران گومانیان لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی هەیە، بەشێکیان هۆکاری دووبارەبوونەوەی ئەم ڕووداوانەش دەگەڕێننەوە بۆ گەندەڵیی بەڕێوەبەردنی مۆزەخانەکە و ژمارەیەکیشیان بە قەیرانی سیاسیی ناوی دەبەن.