ترەمپ: لەوانەیە ناچاربین چیای قوڵنگ لە ئێران بکەین بە ئامانج
بەهزاد ئەحمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەی هەواڵەکە
- دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەوانەیە ناچاربن چیای قوڵنگ لە پارێزگای ئەسفەهانی ئێران بکەنە ئامانج.
- ترەمپ ئەمەی وەک هەوڵێک بۆ رێگریکردن لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە لێکدایەوە.
لە دیمانەیێکیدا لەگەڵ کەناڵی 'نیوزماکس'، ترەمپ جەختی کردەوە کە چەکی ئەتۆمی دژ بە ئێران بەکارناهێنێت، جەختی لەوەشکردەوە، ئەمریکا دەیەوێت دڵنیابێت لەوەی ئێران هەرگیز نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم، چونکە ئەگەر ئەو چەکە کوشندەیەیان دەستبکەوێت، بەکاریدەهێنن.
ترەمپ چی گوت ؟
- دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لەژێر چیاکاندان، کە کێشیان ملیۆنان تۆنە،.
- لە ئێستادا چاومان لە چیای قوڵنگە و پێدەچێت ناچاربین بۆردوومانی بکەین و بە خێرایی وێرانی بکەین.
- لەژێر چیای قوڵنگ دامەزراوەیەکی پارێزراو هەیە، کە نزیکە لە دامەزراوەی ئەتۆمیی نەتەنز، کە سەرەکیترین دامەزراوەی ئەتۆمیی ئێرانە.
- بیر لە جێگیرکردنی هێزی زەمینی لە ئێران ناکەینەوە.
- ترەمپ ئاماژەی بەوە نەکرد کە چی جۆرە چەکێک بەکاردەهێنن بۆ بەئامانجگرتنی دامەزراوە ئەتۆمییەکە، بەڵام دووپاتیکردەوە کە چەکی ئەتۆم بەکار ناهێنن.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
ترەمپ: ئەگەر تاران رێکنەکەوێت رووبەڕووی هێرشی سەربازیی دەبێتەوە
بەهزاد ئەحمەد
2 کاتژمێر پێش ئێستا