نەتەوەیەکگرتووەکان ڕووبەڕووی قەیرانی سەرۆکایەتی دەبێتەوە

بەهزاد ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆبونەوەى ئەنجومەنى ئاسایشى سەربە نەتەوەیەکگرتوەکان، سەبارەت بە پرسی غەززە
کۆبونەوەى ئەنجومەنى ئاسایشى سەربە نەتەوەیەکگرتوەکان، سەبارەت بە پرسی غەززە

پووختەی هەواڵەکە

  • دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بەبێ ئەنجام کۆتاییهات.
  • بەربژێرانی سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان ڕووبەڕووی ڤیتۆی ئەندامانی هەمیشەیی بوونەوە.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس لە زاری سەرچاوەکانییەوە ڕایگەیاند، دەنگدانی سەرەتایی بۆ هەڵبژاردنی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، بەبێئەنجام کۆتاییهاتووە و هیچکام لە حەوت بەربژێرەکە نەیانتوانیوە لە ڤیتۆی وڵاتانی خاوەن دەسەڵات ڕزگاریان ببێت، ئەمەش وادەکات دەرگا بەڕووی بەربژێرانی دیکەدا واڵا بکرێت.


کێ شوێنی گۆتیرێس دەگرێتەوە؟

تاوەکو ئێستا چوار ژن و سێ پیاو چوونەتە کێبڕکێی جێگرتنەوەی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێسەوە، کە بڕیارە دووەم خولی پێنج ساڵەی سەرۆکایەتیی، لە 31ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ کۆتایی پێبێت.

بەربژێرەکان:

  • میشێل باچێلێت لە چیلی.
  • ماریا فێرناندا ئێسپینۆزا لە ئیکوادۆر.
  • ڕێبێکا گرینسپان لە کۆستاریکا.
  •  کارۆلین ڕۆدریگێز-بیرکێت لە گویانا.
  •  ڕافایێل گرۆسی لە ئەرجەنتین.
  • ئۆلارا ئۆتۆنو لە ئۆگەندا.
  •  ماکی سال لە سینیگال.

ڕۆڵی ئەنجوومەنی ئاسایش

بۆ ئەوەی بەربژێرێک سەرکەوتوو بێت، پێویستە پشتگیریی لانیکەم نۆ لە کۆی 15 ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایش دەستەبەر بکات، لە هەمان کاتدا ڕووبەڕووی ڤیتۆی هیچکام لە پێنج ئەندامە هەمیشەییەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش نەبێتەوە، بە لەبەرچاوگرتنی دابەشکارییە تووندەکانی نێوان ئەو ئەندامانە.

پێنج ئەندامە هەمیشەییەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش پێکهاتوون لە ئەمریکا، ڕووسیا، چین، فەرەنسا و بەریتانیا.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان بەبێ چارەسەرکردنی پرسی ئۆکرانیا کۆتاییهات

بەهزاد ئەحمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا