سیسی داوا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی دەکات دەسەڵاتی بەرگریکردنی لە سعودیە پێبدەن
بەهزاد ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەی هەواڵەکە
- سەرۆکی میسر، داوا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی دەکات دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجامبدات.
- سیسی: لە دانیشتنەکەدا دەسەڵات بدەنە سەرۆککۆمار، بۆ پێشکەشکردنی هەر یارمەتییەک سعودیە داوای بکات.
عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر لە ئاهەنگی دەرچوونی قۆناغێکی نوێی ئەکادیمیایی سەربازیی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، "داوا لە پەرلەمان دەکەم دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجامبدات و دەسەڵاتی گرتنەبەری ڕێکاری دەستوەردان و بەرگریکردنی لە سعودیە پێبدەن، ئەگەر لەلایەن ئەو وڵاتەوە داوای لێکرا.
عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر:
- ئەم جووڵەیە پێویستە لەلایەن پەرلەمانی میسرەوە پەسەند بکرێت.
- ئامانجمان هێرشکردن نییە، بەڵکو تەنیا بەرگریکردنە.
- بەهەموو هێزی خۆمانەوە پارێزگاری لە وڵاتانی کەنداو دەکەین.
- میسر هیچ هەوڵێک بۆ بەرگریکردن لە سعودیە لەدەستنادات.
- سوپاسی وڵاتانی کەنداو دەکەین، بۆ یارمەتییەکانیان لە ساڵی 2013 کاتێک میسڕ لە قۆناغێکی سەختدا بوو.
- میسر و سعودیە دڵی جیهانی عەرەبی و ئیسلامین.
- بە ئامانجگرتنی سعودیە دەستبردنە بۆ ئاسایشی نەتەوەیی میسڕ.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
بەهزاد ئەحمەد
1 کاتژمێر پێش ئێستا